بەچاودێرى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەناونیشانى (پێشخستن و پەرەپێدانى توێژینەوە لە هەرێمی کوردستان) لە هۆڵى کۆبونەوەکانى هۆتێل شیراتۆن لە شارى هەولێر وۆرکشۆپى تایبەت بە توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو.
هەواڵەکان

حکومەتى هیندستان ژماریەک کۆرسى ڕاهێنان بۆ ساڵی (٢٠٢٣- ٢٠٢٤) رادەگەیەنێت
لە چوارچێوەی (Indian Technical and Economic Cooperation Program) حکومەتی هیندستان ژمارەیەک کۆرسى ڕاهێنان بۆ قوتابیان و خوێندکارانى نێودەوڵەتى و فەرمانبەران و مامۆستایانى هەردو کەرتى (گشتى- تایبەت) بەم شێوەیەى خوارەوە ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا پەیوەندییەکانى لەگەڵ زانکۆکانى ڕووسیا پتەو دەکات
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى زانکۆى باکوورى قەوقازى ڕووسیا، جەختى لە پەرەپێدانى هەماهەنگیی زانستى و ئەکادیمى لە نێوان زانکۆکانى کوردستان و وڵاتى ڕووسیا کردەوە.

١٥ هەزار و ٧٢٨ خوازیار بەشداریی تاقیکردنەوەکانى ماستەرو دکتۆرا و دبلۆمى باڵایان کرد

بۆ ساڵى نوێى خوێندن زۆرترین دەرفەتى خوێندنى گشتى لە زانکۆکان دەڕەخسێنرێت
بە سەرپەرشتیی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، شێواز و پلانەکانى وەرگرتن و گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندن تاووتوێ کرا.

بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا پێشوازی لە سەرۆکى زانکۆى (Dundee) دەندى بەریتانى کرد
بەمەبەستى پەرەپێدانى بوارى زانستى و ئەکادیمى و ئاڵوگۆرى مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، وەفدێکى زانکۆى (Dundee) دەندى بەریتانى سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کردو لەگەڵ ستافى وەزارەت کۆبۆوە.

وەزیرى خوێندنى باڵا: پەرەپێدانى توێژینەوەى زانستى سەرچاوەى گەشەپێدانى هەمەلایەنەى هەرێمەکەمانە
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: گەشەکردنى ئابورى، سیاسى و کۆمەڵایەتى هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بەتوێژینەوەى زانستى ببەستێت، بۆیە ئێستا لە هەمو کات زیاتر سێکتەرە جیاوازەکانى هەرێمەکەمان و کێشەکانمان پێویستى بەڕێنوێنى توێژەرەکانمانە.

بە بڕی ٩٤٧ ملیۆن دینار باڵاخانەی تاقیگەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دروست دەکرێت
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە مەراسیمێکدا، بەردى بناغەى باڵەخانەی تاقیگەکانى لە کۆلێجی تەکنەلۆجی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دانا.