Skip to the content

هەواڵەکان

خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان پلەی دوەم لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست دێنن

وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خەڵات و ڕێزلێنانی پێشکەش بە خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد، کە لە پێشبڕکێی هواوی (ICT) بەشداریان کردوەو پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەست هێناوە.

پڕۆژەى پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، پڕۆژەى (پەرەپێدانی تەکنەلۆجیای ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان) یان ڕاگەیاند.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان ڕادەگەیەنێت، ئەویش لە چوارچێوەى هەماهەنگى وەزارەتى پلاندانان و ئاژانسى کۆریا بۆ هاوکارى نێودەوڵەتى.

بەردى بناغەى سەنتەرى چالاکیی خوێندکاران لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر دانرا

بە ئامادەبوونى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردى بناغەى سەنتەرى چالاکیی خوێندکاران لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر دانرا.

سیمپۆزیۆمێکی تایبەت بە کێشەى کۆچ و ئاوارەبون، لە زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو

سیمپۆزیۆمى (کێشەى کۆچ و ئاوارەبون، دەرەنجام لێکەوتەکانى)، لەلایەن زانکۆى سەڵاحەدین هەولێر بەهەماهەنگى لەگەڵ ئەنجومەنى زانکۆ نێودەوڵەتییەکان و بە ئامادەبونى نوێنەرى وەزیرى خوێندنى باڵا دەستپێکرد.

وەزارەتى خوێندنى باڵا یازدە پۆست لە زانکۆى زاخۆ ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا یانزە پۆست لە زانکۆى زاخۆ بۆ جارى دووەم ڕادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا: کارئاسانی بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك دەکەین خزمه‌ت بە ڕه‌وشی خوێندن بکات

د. عبدالفتاح عبدالرزاق بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی هاوبه‌شی زانكۆی به‌كینهامی بەریتانی و كۆمپانیای سترلینگی په‌روه‌رده‌یی.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی پلانى ستراتیژى بۆ ساڵى ٢٠٢٣ ڕادەگەیێنێت

وەزیرى خوێندنى باڵا پلانى ستراتیژى وەزارەت بۆ ساڵى ٢٠٢٣ ڕادەگەێنێت، کە ئەولەویتى کارکردن لەمساڵدا فراوانکردنى مەوداى خوێندنى تەکنیکى و پیشەیی و ئامادەکردنى ڕێنماییەکانى تاقیکردنەوەکان، سەنتەرى ڕاوێژکارى قوتابیان و خوێندکارانە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا لە ڕووسیا ڕادەگەیێنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان ڕادەگەیەنێت، کە وڵاتی ڕوسیای فیدرال ٦٠ زەمالەى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا) پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا بودجەی پێشنیارکراوی بۆ ساڵى ٢٠٢٣ تاوتوێکرا

لە کۆبونەوەیەکى تایبەتدا لە دیوانى وەزارەت پێشنیاری بودجە و خەرجى و داهاتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى (٢٠٢٣) تاوتوێکرا.