وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى (6) زانکۆ و سەرۆکى ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان ڕادەگەێنێت.
بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان
پەیامى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەبۆنەى 8ی مارس ڕۆژى جیهانى ژنان
بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە حکومەتى هەرێمى کوردستان، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایى، بەبۆنەى 8ی مارس رۆژى جیهانى ژنان، ئاراستەى خانمانى کوردستان بەتایبەتى و جیهان بەگشتى دەکەین.
وەزیرى خوێندنى باڵا: ئاڵوگۆڕى زانستى لەگەڵ زانکۆکانى ئێران زیاتر پەرەپێدەدەین
د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەمڕۆ سێشەمە ڕێکەوتى 2021/3/2 لەمیانى پێشوازیکردنى لە (نصراللە رشنودى) سەر کونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەهەولێر و وەفدێکى کونسوڵخانە.
وەزیرى خوێندنى باڵا لەگەڵ لێژنەکانى چاکسازى لە زانکۆکانى کوردستان کۆبۆوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 بەسەرپەشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بریکارى وەزارەت و ڕاوێژکارو بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت، کۆبونەوەى سەرجەم لێژنەکانى چاکسازى لە زانکۆکانى کوردستان بەڕێوەچوو.
یەکەمین دیدارى هاوبەشى، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێ شەممە2021/2/23 بەئامادەبونى د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەو د.پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ بەرپرسى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچون و عەبدوسەلام دۆڵەمەرى سەرۆکى لیژنەى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان و پەرلمانتاران و ڕاوێژکارانى ئەنجومەنى وەزیران و بریکارانى ژماریەک لە وەزارەتەکانى حکومەتى هەرێم و یەکێتى مامۆستایان و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانى گشتى هەردوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارتى پەروەردە و پسپۆڕانى پەروەردە و خوێندنى باڵا یەکەم دیدارى هاوبەش دەستى بەکارەکانى کرد.
وەزارەتى خوێندنى باڵا دهرفهتی زەمالهی خوێندنى ماستەر، دکتۆرا لە روسیا بڵاودەکاتەوە
وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی، مامۆستا و فەرمانبەرانی دهزگاو دامهزراوهكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە ووڵاتی ڕوسیای فیدراڵ زهمالهی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا بڵاودەکاتەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا: پێویستە کارئاسانى تەواو بۆ ڕایکردنى کاروبارى مامۆستایان و هاوڵاتیان بکرێ
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/1 بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوبەرى ژمێریارى سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچو.
وەزیرى خوێندنى باڵا پێشوازیکرد لە وەزیرى ئاوەدانکردنەوە
ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/1 د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن.
وەزیری خوێندنى باڵا لەگەڵ وتەبێژی حكومەت پەرەپێدانى کارى میدیایى تاوتوێ دەكەن
ئەمڕۆ دوشەمە ڕێکەوتى (2021/1/25) لە دیوانی وەزارەت، د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازیکرد لە د. جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
وەزیرى خوێندنى باڵا لەگەڵ جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان کۆبۆوە
لە کۆبونەوەى نێوان شاندى باڵاى پەرلەمانى کوردستان و وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، هەماهەنگى نێوان دەسەڵاتەکانى یاسادانان و جێبەجێکردن جەختى لەسەرکرایەوە، بەتایبەت پەیوەندى نێوان وەزارەت و لێژنەى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە پەرلەمانى کوردستان بۆ بەرەو پێش بردنى ئاستى زانستى و ئەکادیمى لە هەرێمى کوردستان.