لە ڕێوڕەسمێكدا، بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە زانكۆی سەڵاحەددین سەنته‌رێكی نوێی توێژینەوەی زانستی بەئامێر و تاقیگەی سەردەمیانە كرایەوە.
کار و چالاکییەکان

وەزیرى خوێندنى باڵا: کەمپى زانکۆى ناوشار دەكەینە زانکۆى سلێمانى پزیشکى
ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، د. ئارام محمد قادر زانکۆى سلێمانى بەسەرکردەوەو لەگەڵ د. ڕەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی و ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی کۆبۆوە.

چواره‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی پزیشکی وته‌ندروستی بەڕێوەچو
به‌دروشمی (توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان كوالێتی ژیان باشتر ده‌كه‌ن)، بە چاودێری د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی و بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به سپۆنسه‌ری ده‌زگای مرۆیی مام، چواره‌مین كۆنفرانسی زانستی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ زانكۆی تارانی پزیشكی و دامه‌زراوه‌ی NHS ی به‌ریتانی به‌ئاماده‌بونی د.محمد حسین نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكخست .

وەزارەتى خوێندنى باڵا گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەکات
لە دەستپێشخەریەکى نوێ‌دا بەمەبەستى ئەنجامدانى کارئاسانى زیاتر بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى لە نێوان زانکۆکان دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، و بۆ سەلامەتى تەندروستى گیانی خوێندکاران، وەزارەتى خوێندنى باڵا تەواوى پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى دەکات.