Skip to the content

کار و چالاکییەکان

بە سەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا، ڕێوڕەسمى ئاڵوگۆڕى پۆستى سێ سەرۆک زانکۆ بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتى و ئامادەبونى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕێوڕەسمى ئاڵوگۆڕى پۆستى هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانى (هەولێرى پزیشکى، سۆران، ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان)، لە سێ ڕێوڕەسمى جیادا لە هەولێر و سۆران بەڕێوەچوو.

لەڕێوڕەسمێکدا وەزیرى خوێندنى باڵا فەرمانى دەستبەکاربونى ژمارەیەک سەرۆک زانکۆى ئیمزاکرد

بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕێوڕەسمى ئیمزاکردنى فەرمانى دەستبەکاربونى هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانى (دهۆک، هەولێرى پزیشکى، پۆلیتەکنیکى دهۆک، ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان، زاخۆ، سۆران) لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچوو.

بەریتانیا پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە زانستییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لەبوارى زانستى و ئەکادیمى و پەرەپێدانى تواناکان و خوێندنى باڵا، وەزارەتەکەمان چەندین پڕۆژەى زانستى هاوبەشى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى وڵاتى بەریتانیا هەیە.

پرۆسه‌ی گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێى خوێندن بە شێوازى ئۆنلاین دەست پێدەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ڕێگەى لینکى (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022) ڕادەگەیەنێت

وەفدێکى وەزارەتى هونەر و کلتوورى تورکیا لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبوونەوە

بە مەبەستى دروستکردنى هەماهەنگى و هاوکارى و ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى، وەفدێکى وەزارەتى هونەرو کلتوورى وڵاتى تورکیا، لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە.

لە وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبوونەوەیەک بۆ فرەچەشنکردنى داهاتى زانکۆکان بەڕێوەچوو

بە ئامانجى فرەچەشنکردنى داهاتى زانکۆکان و بەدیهێنانى سەربەخۆیی زانکۆکان، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرى ئەندازە و پڕۆژەکان لە زانکۆکان بەڕێوەچوو.

چەند زانکۆیەکى وڵاتى یۆنان بۆ ساڵى داهاتوو کورسى خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکەن

وەزیری خوێندنی باڵا تاقیگەی نانۆ تەکنۆلۆجی و تاقیگەی پرینتەری سێ ڕەهەندی لە زانکۆی (Helenic Mediterranean) لە یۆنان بەسەر کردەوە .

یۆنان کورسی خوێندنی ماستەر لە بوای تەکنۆلۆجیای خۆراک بۆ خوێندکارانی کورد دەستەبەر دەکات

جێگری وەزیرى ناوخۆ پشتیوانى خۆى نیشاندا بۆ هەموو ئەو هەونگاو و پرۆژە هاوبەش و لێکگەیشتنانەى کە لەنێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان و وەزارەتى پەروەردەو کاروبارى ئایینى یۆنان گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كراوه‌

وڵاتى یۆنان زەمالەى خوێندن پێشکەشی هەرێمى کوردستان دەکات

 وڵاتى یۆنان،  بڕیاریدا بۆ پەرەپێدانى سیستمى خوێندن و گەشەپێدانى پرۆگرامەکان و ئاڵوگۆڕى خوێندکاران و دابینکردنى زەمالەى خوێندن پشتگیرى هەرێمى کوردستان بکات.