Skip to the content

هەواڵەکان

پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵى زانکۆکان لە ناو هۆڵەکانى خوێندن دەست پێدەکاتەوە

ئەنجوومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا پڕۆسەى خوێندنى ساڵى نوێ لە زانکۆکانى کوردستان، لەناو هۆڵەکانى خوێندن واتە (ناو کەمپەس) دەبێت، بەمەرجێک بارودۆخى تەندروستى بەرەو خراپى نەچێت.

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا هاوکارى کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان دەکات

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە پاڵ بەرزنرخاندنى پشتیوانییەکانى ئەمریکا لەڕوى سیاسى و سەربازى و مرۆیى بۆ گەلى کوردستان، ڕایدەگەیەنێت پشتیوانییە زانستى و ئەکادیمییەکانى حکومەتى ئەمریکا بۆ سێکتەرى خوێندنى باڵاى کوردستان  بەگرنگ دەزانین.

مامۆستایانى زانکۆ دەکرێنە سەرپەرشتیارى ناوەندەکانى دەنگدان

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق داواى هاوکارى لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان دەکات.

ئاڵوگۆڕ لە پۆستى سەرۆک زانکۆکانى سنورى پارێزگاى دهۆک ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتى و ئامادەبونى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاڵوگۆڕى پۆستى هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانى (دهۆک، پۆلیتەکنیکى دهۆک، زاخۆ)، لە سێ ڕێوڕەسمى جیادا لە دهۆک و زاخۆ بەڕێوەچو.

بە سەرپەرشتى وەزیرى خوێندنى باڵا، ڕێوڕەسمى ئاڵوگۆڕى پۆستى سێ سەرۆک زانکۆ بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتى و ئامادەبونى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕێوڕەسمى ئاڵوگۆڕى پۆستى هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانى (هەولێرى پزیشکى، سۆران، ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان)، لە سێ ڕێوڕەسمى جیادا لە هەولێر و سۆران بەڕێوەچوو.

لەڕێوڕەسمێکدا وەزیرى خوێندنى باڵا فەرمانى دەستبەکاربونى ژمارەیەک سەرۆک زانکۆى ئیمزاکرد

بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕێوڕەسمى ئیمزاکردنى فەرمانى دەستبەکاربونى هەریەک لە سەرۆک زانکۆکانى (دهۆک، هەولێرى پزیشکى، پۆلیتەکنیکى دهۆک، ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان، زاخۆ، سۆران) لە دیوانى وەزارەت بەڕێوەچوو.

بەریتانیا پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە زانستییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت: لەبوارى زانستى و ئەکادیمى و پەرەپێدانى تواناکان و خوێندنى باڵا، وەزارەتەکەمان چەندین پڕۆژەى زانستى هاوبەشى لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى وڵاتى بەریتانیا هەیە.

پرۆسه‌ی گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێى خوێندن بە شێوازى ئۆنلاین دەست پێدەکات

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە ڕێگەى لینکى (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022) ڕادەگەیەنێت

وەفدێکى وەزارەتى هونەر و کلتوورى تورکیا لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا کۆبوونەوە

بە مەبەستى دروستکردنى هەماهەنگى و هاوکارى و ئاڵوگۆڕى زانستى و ئەکادیمى، وەفدێکى وەزارەتى هونەرو کلتوورى وڵاتى تورکیا، لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان کۆبوونەوە.