بەسەرپەرشتى د.عبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و بە ئامادەبوونى د.ئامانج عەبدوڵا ڕاوێژکارى وەزارەت و بەڕێوەبەرى سێنتەرەکانى پێداگۆجى لە زانکۆکانى کوردستان کۆبونەوەیەک لەبارەى پەرەپێدانى خولەکانى پێداگۆجى بەڕێوە چوو.
هەواڵەکان
لە کۆبونەوەیەکدا هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسیس لە زانکۆکان تاوتوێکرا
بەمەبەستى ئاگاداربون لە دواین هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسیس لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و دیاریکردنى ئاستەنگ و بەربەستەکان، لێژنەى باڵاى نوسینەوەى سیاسەت و ڕێنماییەکانى جێبەجێکردنى بۆلۆنیا پرۆسیس، کۆبونەوەیەکى سازکرد.
وەزیرى خوێندنى باڵا: پێویستە وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى توێژینەوەى زانستى بێت
بۆ جێبەجێکردنى پرۆژە ستراتیژەکانى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەر بنەماو دەرئەنجامى توێژینەوە زانستیەکان هەماهەنگ و هاوکارى دەستەى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان دەکات.
توێژەرانى کورد لە کۆنفرانسێکى نێودەوڵەتى کشتوکاڵى مەدالیاى ئاڵتونى بەدەستدەهێنن ...
لە بەرامبەر بەشداری کردنیان لە کۆنفرانسێکى نێودەوڵەتى لە بوارى کشتوکاڵ و بەدەستهێنانى مەدالیاى ئاڵتونى، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وێڕاى ئاراستەکردنى سوپاس و پێزانین بە بەشداربوان ڕایگەیاند: بەرهەمی توێژینەوە زانستییەکانتان لەگۆڤارە زانستییە ئاستبەرزەکان و کۆنفرانسە نێودەوڵەتیەکان خزمەتی گەورە بە پاراستنی کەرتی کشتوکاڵ و سامانی کشتوکاڵی لە هەرێمى کوردستان دەکات.
بۆ باشترکردنى خزمەتەکان و کەمکردنەوەى رۆتین، وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆرتاڵى خزمەت کاراتر دەکات
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت بۆ باشترکردنى خزمەتەکان و کەمکردنەوەى رۆتین، لەڕێگەى پۆرتاڵى خزمەت، خزمەتەکانمان بۆ هاوڵاتیان و مامۆستایان و کۆمیونیتى ئەکادیمى کوردستان فراوانتر دەکەین.
وەزیرى خوێندنى باڵا: دەبێت لە پرۆگرامەکانى خوێندن بایەخى زیاتر بە کلتور و شوێنەوارناسی بدرێت
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لەپاڵ بایەخدان بە زمان و ئەدەبى کوردى، کلتور وەک چەمکێکی فراوان کە کۆی کەلەپوری کۆمەڵایەتی رابردو و ئێستای کۆمەڵگە دەگرێتەوە، پێویستە بایەخى زیاترى پێبدرێت و کلتور و شوێنەوارناسى لە پرۆگرامەکانى خوێندن ڕەنگبداتەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکی زانکۆی کۆیە ڕادەگەێنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى سەرۆکى زانکۆیی کۆیە ڕادەگەێنێت
بریکارى وەزیرى خوێندنى باڵا: دەبێ وەک پڕۆژەیەکى ستراتیژى نیشتیمانى مامەڵە لەگەڵ پێداگۆجى بکرێت
بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دەبێ وەک پڕۆژەیەکى ستراتیژى نیشتیمانى مامەڵە لەگەڵ پێداگۆجى بکرێت و بودجەى تایبەتى بۆ تەرخان بکرێت.
ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارێک لە بەرژەوەندى سێ یەکەمەکانى زانکۆکان دەردەکات
بەمەبەستى هاندان و پاڵپشتى کردنى سێ یەکەمەکانى زانکۆکانی کوردستان کە تاکو ئێستا دانەمەزراون، ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا لە خوێندنى ماستەر بۆ ساڵى (٢٠١٩-٢٠٢٠) کە لە زانکۆکان وەرگیراون بەشێوازی پارالێل، یەکەمەکان بە ڕێژەى (٧٥%) و دوەمەکان بەڕێژەى (٥٠%) و سێیەمەکان بەڕێژەى (٣٠%) لە کرێى خوێندنى ساڵی دوەمیان دادەشکێنرێت.
وەزیرى خوێندنى باڵا: بە خوێندنى ئاوێتە پڕۆسەى خوێندن بەرەو دواقۆناغ دەبەین
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سوپاسى سەرۆک زانکۆکان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیان دەکات کە سەرەڕاى قەیران و ئاڵنگارییەکانى بەردەم پرۆسەى خوێندن، توانیان بە سیستەمى خوێندنى ئاوێتە بەسەر ئاستەنگ و تەگەرەکان زاڵ بن و پرۆسەى خوێندن بەرەو دواقۆناغەکانى بەڕێ بکەن.