د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا سەبارەت بە ساڵڕۆژى بۆمبارانى زانکۆى سلێانى و شارى قەڵادزێ دەڵێت "ئەوکات سەردەمی شۆڕشی ئەیلول بوو، زانکۆی سلێمانیش وەک هەمیشە پشتیوانی گەورەی شۆڕش بوو و شانبەشانی پێشمەرگە لە سەنگەری خەبات و بەرخودان بوو.
هەواڵەکان

وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندن لە کۆمارى چینى میللى ڕاگەیاند
وەزارەت ئاگادارى ئەو کەسانە دەکات کە داواکارییان بۆ زەمالەکە پێشکەش کردوە پێویستە ئەم فۆڕمە پڕبکەنەوە، تاکو رۆژى پێنجشەمە ڕێکەوتى (22/4/2021) فۆرمەکان بگەڕێننەوە دیوانى وەزارەت - بەڕێوەبەرایەتى پەیوەندییەکان.
وەزیری خوێندنى باڵا باڵەخانەى تازەىپزیشکى ددان و دەرمانسازى لە زانکۆى کۆمار لە سلێمانى دەکاتەوە
لە ڕێورەسمێکدا باڵەخانەى تازەى پزیشکى ددان و دەرمانسازى و کلینیکى پزیشکى ددان لە زانکۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا لە سلێمانى کرایەوە.
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستاو فەرمانبەر و هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت.
وەزیری خوێندنى باڵا: نابێت زانکۆ تایبەتەکان ببێتە شوێنى بەخشینی بروانامەی بێ ناوەرۆک
ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٦ د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەجیا سەردانى هەریەک لە زانکۆى نەورۆزو زانکۆی جیهانی لە شارى دهۆک کردو لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆکان بەجیا کۆبۆوە.
سەنتەرێ زانكۆیا دهۆك بۆ پشكنین و ڤەكۆلینێن كۆرۆنایێ هاته ڤەکرن
سەنتەرێ زانكۆیا دهۆك بۆ پشكنین و ڤەكۆلینێن كۆرۆنایێ و نەخۆشیێن ڤەگر ل سەرۆكاتیا زانكۆیا دهۆك ژلایێ د. ئارام محمد قادر وەزیرێ خاندنا بلند و ڤەکۆلینێن زانستى و د. سامان بەرزنجى وەزیرێ ساخلەمیێ و سەرۆكێ زانكۆیا دهۆك ڤه هاته ڤەكرن.
ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا پێوەرو بنەماکانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکان پەسەنددەکات
شەوى پێنجشەمە ٣٠٢١/٤/١ بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت بەئامادەبونى بریکارى وەزارەت و سەرجەم سەرۆک زانکۆکانى کوردستان، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەشێوەى ئۆنلاین لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو.
ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا هاوكاری پێشكەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات
ڕۆژی سێشەمە ٢٠٢١/٣/٣٠ ڕۆبێرت بیرکینس بەڕێوەبەرى ئاژانسى ئەمریکى بۆ پەرەپێدانى نێودەوڵەتى بەوەکالەت و وەفدێكی هاوڕێی سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییان كرد و لەلایەن د.عبدالفتاح عبدالرزاق بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ستافى وەزارەت بەگەرمی پێشوازییان لێكرا.
بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا: زانکۆى کاسۆلیکی لەهەولێر ڕەنگدانەوەى پێکەوەژیان و فرە ئایینى و نەتەوەییە
بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربون لە رەوش و ئاستى خوێندن و ژێرخانى ئەندازەیی زانکۆى کاسۆلیکى لە هەولێر، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زانکۆکەى بەسەرکردەوە.
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا: "سەرەتاى هەفتەى داهاتو پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە"
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: رۆژى شەمەى داهاتوو کە دەکاتە ٢٠٢١/٣/٢٧ پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دەسپێدەکاتەوە، بەشێوەیەک زانکۆکان پابەند دەبن بە ساڵنامەى زانکۆی-یان کە لە سەرەتاى ساڵی خوێندنى ئەکادیمى داڕێژراوە.