Skip to the content

کار و چالاکییەکان

وەزارەتی داد یەکەمین کۆنگرەی زانستی به‌ڕێوه‌ ده‌بات

له‌م كۆنگره‌ زانستییه‌دا كه‌ وه‌زاره‌تی داد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات چەندین توێژینەوە پێشکەش دەکرێت، كه‌ ئامانج لێی ئامادەکردنی کۆمەڵێک راسپاردەی گرنگە بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی کارەکانی وەزارەت و دەزگاکانی و نەهێشتنی هەموو ئەو کۆسپانەی رێ لە پێشکەوتنی کاری وەزارەتی داد دەگرن

تەواوی ژمارەکانی رۆژنامەی وەقایعی عێراقی بۆ وەزارەتی داد نێردرا

 نزیکەی ٥٠٠٠ فایلی ڕۆژنامەی "وەقایعی عێراقی " کە ڕۆژنامەی فەرمی کۆماری عێراقی فیدراڵییە، بۆ وەزارەتی دادی هەرێم نێردرا 

وەزارەتی داد ژمارە 266ی رۆژنامەی وەقایعی کوردستانی بڵاوکردەوە

لەم ژمارەیە تیایدا چەندین یاسا و پەیڕەو و رێنمایی و بەیانی نوێ بڵاوکراوەتەوە

شانشینی‌ ئوردون، له‌ داهاتوودا له‌ رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی تایبەتمەند لە بواری داد و دادوەری ، یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات

ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٤/٢٠ فرسەت ئەحمەد ، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەتی داد، لەگەڵ راوێژکار، عەبدولڕەحیم یوسف حەسەن، کاربەڕێکه‌ری كونسوڵخانەی گشتیی شانشینی ئوردونی، لە هەرێمی کوردستان كۆبۆوه‌.

قۆنسۆڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دادی کرد

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەتی داد، پێشوازی لە هاکان کاراچای قۆنسۆڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئامادەکردنی سیاسەتێک بۆ یەکسانی فەرمانبەرانی ئافرەت و پیاو لە ئەرک و مافدا

وەزارەتی داد بە ھاوکاری رێکخراوی تواناسازی ئافرەتان، سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانی سیاسەتێکە بۆ یەکسانی فەرمانبەرانی ئافرەتان و پیاوان لە وەزارەتی داد، پاش زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ھاوبەش.

بۆ ئامادەکردنی سیاسەتی یەکسانی ئافرەت و پیاو، وەزارەتی داد لیژنەیەکەی دانا

- دادوەری داواکاری گشتی / بەدەردین کەریم : ھەرچەندە وەزارەتی داد یەکێکە لەو وەزارەتانەی کە رێژەی فەرمانبەری ئافرەتی زۆر باشە و لە ٤٧% ی تەواوی فەرمانبەرانی پێک دەھێنێت، بەڵام ئامانجمان بەھێزکردنی رۆڵی سەرکردایەتیانەی ئافرەتانە"