کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان ڕایگهیاند ھەردوو گەلی کورد و ئەرمەن جگە لە کەلتوور و مێژووی ھاوبەش، لە ناخۆشیشدا خاڵی ھاوبەشیان ھەیە کە ھەردوو میللەت لە ڕابردوودا ڕووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە
هەواڵەکان

وەزیری شەهیدان سەردانی مۆنۆمێنتی شەھیدانی ئەنفالی لە قەزای چەمچەماڵ کرد
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان عەبدوڵڵا حاجی مەحمود بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی پەیوەندیدار بە بەڕێوەچوونی ٣٤مین ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال، سەردانی قەزای چەمچەماڵ و مۆنیۆمێنتی شارەکەی کرد.

بە دواداچوونی زیاتر دهكرێت بۆ کەیسی جینۆسایدی کوردانی فەیلی
بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لەشاندێکی ڕێکخراوی ماڵی کوردی فەیلی و گفتوگۆ کرا لەسەر داواکاری و پێشنیاری قوربانیانی کوردانی فەیلی کە لە یاداشتێکی ٨ خاڵیدا ئاراستەی بریکاری وەزارەتیان کرد.

یادی ١٨ ساڵەی شەھیدانی ١ـی شوبات کرایەوە
تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ١ـی شوبات لە هەولێر داندرا

ئەندامانی "دەستەى جینۆساید" لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبوونەوە
گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە و پێشنیازی ئەندامانی دەستەکە کرا، لەو بوارانەی کە پێشتر بۆیان دیاری کرابوو بەپێی دابەشکردنی ئەرکەکان

پێنجەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی ڕادەگەیەندرێت
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێنجەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت ڕادەگەیەنێت.

ڕاگەیەندراوێک لە لایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
"کارکردن بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلەکەمان لەلایەن پەرلەمانتارانی وڵاتێکی گەورەی وەکو فەڕەنسا ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی ناساندنی زۆرتری تاوانەکانی بەعس و دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا".

قەرزەکانی کرێی خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەھیدان و زیندانی و گیراوی سیاسی خەرج دەکرێت

دەستەی جینۆسایدی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەیەکدا کار و پلانی دەستەکە بۆ زیاتر ناساندنی تاوانەکانی جینۆساید دژ بە گەلەکەمان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و زیانلێکەوتوانی دەستی رژێم تاوتوێ کرا.

کۆبوونەوەی هەماهەنگی سێ وەزارەت بۆ خزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەڕێوەچوو