Skip to the content

هەواڵەکان

لیژنەی چاکسازی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبوویەوە.

بۆ بەدواداچوونى پرۆسەى چاکسازی لە دۆسیەکانى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى و بەرکەوتووانى چەکى کیمیاوى و تاقانەکانی جینۆساید لیژنەی تایبەتمەند کۆبووەوە. 

کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی لەسەنتەرەکانی دڵ نەشتەرگەری و پشکنینی بێ بەرامبەریان بۆ دەکرێت

لەمەودوا پشکنین و نەشتەرگەری و چارەسەری تەندروستی کەس و کاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید و بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی  لە سەنتەرەکانی دڵ لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.
 

هەوڵ بۆ بەجینۆساید ناساندنى کەیسەکانى گەلى کوردستان دەدرێت

بەرێز عەبدوڵا حاجى محمود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە بەرێزان (چیایى مايي) بەرپرسى کۆمەڵەى قوربانیانى جینۆسایدی کورد و سکرتێرى پارتى سەنتەرى فەڕەنسى بۆ پرسى کورد و رۆژهەڵاتى ناوین.

کۆمەڵێکی دیکە لە زیندانیانی سیاسی مووچەیان بۆ بڕایەوە

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێکی تری زیندانییانی سیاسی بۆ بەخشین (موچەی)ی بەردەوام ڕادەگەیەنێت. 

کار بۆ هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی گوندەکانی قەزای چەمچەماڵ دەکرێت

کەسوکاری جینۆسایدکراوان و نوێنەرانی ۲٥ گوندی سنووری ناحیەکانی ئاغجەلەر، بناری خاڵخاڵان، ناوشوان، شێخ بزێنی  لەقەزای چەمچەماڵ سەردانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد و لە لایەن عەبدوڵا حاجی مەحمودەوە پێشوازییان لێکرا.

بایەخ بە سندووقی ھاوکاری بۆ کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان دەدرێت

 ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۲۹ ی ئابی ۲۰۲۲، شاندێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕەهەندەکانی وەبەرهێنان لە گەرمیان سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کرد.

لیستی ٤٩٨ کەسی زیندانییانی سیاسی بۆ وەرگرتنی مینحەی بەردەوام ڕاگەیەندرا

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان قۆناغی ھەشتەمی  لیستی ناوی ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانە رادەگەیەنێت کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت. 

یادی ٣٤ ساڵەی جینۆسایدی بادینان بەرز ڕاگیرا

بە بەشداری کەسوکاری شەھیدانی جینۆسایدکراوی بادینان، ۳٤ھەمین ساڵیادی شەھیدانی دوا قۆناغی شاڵاوەکانی ئەنفالی بادینان لە شاری دھۆک بەرز ڕاگیرا.

ناسنامە و مەدالیای تایبەت بۆ تاقانەکانی جینۆساید دروست دەکرێت

چەند تاقانەیەکی جینۆساید، بە مەبەستی گەیاندنی خواست و داواکارییەکانیان، رۆژی سێشەممە سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد و لە لایەن عەبدوڵا حاجی مەحمود'ەوە پێشوازییان لێکرا.

کەسوکاری قوربانیانی ئەشکەوتی دەکان داوای بەجینۆسایدناساندنی کارەساتەکە دەکەن

ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانیانی ئەشکەوتی دەکان لە سنووری پارێزگای دھۆک سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد