Skip to the content

هەواڵەکان

لە ڕێورەسمێکدا لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ یادی شەهیدانی ئەنفال کرایەوە

لە ڕێوڕسمێکی شایستەدا، مەراسیمی یادی ٣٤ ساڵەی شەھیدان و قوربانیانی شاڵاوەکانی ئەنفال  لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە یادی (۳٤) ساڵەی کۆمەڵکوژی ئەنفالدا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ٣٤مین ساڵیادی ئەنفالی گەلی کورد جەخت لەسەر داواكاری ڕەوای خەڵكی كوردستان و کەسوکارى قوربانیان بۆ قەرەبووکردنەوەیان دەکاتەوە و داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات کە بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت.

سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان لە پەرلەمان سه‌ردانی وەزارەتی شەهیدانی كرد

سەرۆکی لیژنەی کاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی کوردستان سەوسەن محمد میرخان  سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کرد و لە لایەن بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتەوە پێشوازی لێکرا.

شاندێکی کونسوڵخانەی ئەرمینیا سەردانی مۆنۆمێنتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی چەمچەماڵیان کرد

کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە ھەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند ھەردوو گەلی کورد و ئەرمەن جگە لە کەلتوور و مێژووی ھاوبەش، لە ناخۆشیشدا خاڵی ھاوبەشیان ھەیە کە ھەردوو میللەت لە ڕابردوودا ڕووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە

وەزیری شەهیدان سەردانی مۆنۆمێنتی شەھیدانی ئەنفالی لە قەزای چەمچەماڵ کرد

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان عەبدوڵڵا حاجی مەحمود بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە کارەکانی پەیوەندیدار بە بەڕێوەچوونی ٣٤مین ساڵیادی شاڵاوەکانی ئەنفال، سەردانی قەزای چەمچەماڵ و مۆنیۆمێنتی شارەکەی کرد.

بە دواداچوونی زیاتر ده‌كرێت بۆ کەیسی جینۆسایدی کوردانی فەیلی

بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لەشاندێکی ڕێکخراوی ماڵی کوردی فەیلی و گفتوگۆ کرا لەسەر داواکاری و پێشنیاری قوربانیانی کوردانی فەیلی کە لە یاداشتێکی ٨ خاڵیدا ئاراستەی بریکاری وەزارەتیان کرد.

یادی ١٨ ساڵەی شەھیدانی ١ـی شوبات کرایەوە

تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی ١ـی شوبات لە هەولێر داندرا

ئەندامانی "دەستەى جینۆساید" لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبوونەوە

گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژە و پێشنیازی ئەندامانی دەستەکە کرا، لەو بوارانەی کە پێشتر بۆیان دیاری کرابوو بەپێی دابەشکردنی ئەرکەکان

پێنجەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی ڕادەگەیەندرێت

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پێنجەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی کە  منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت ڕادەگەیەنێت.

ڕاگەیەندراوێک لە لایەن وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان

"کارکردن بۆ ناساندنی جینۆسایدی گەلەکەمان لەلایەن پەرلەمانتارانی وڵاتێکی گەورەی وەکو فەڕەنسا ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی ناساندنی زۆرتری تاوانەکانی بەعس و دۆزی ڕەوای گەلی کورد لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا".