Skip to the content

هەواڵەکان

شارەوانیی هەولێر پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردنی جێبەجێ كرد

ماوەیەكە پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی نێو شاری هەولێر دەستیپێكردووە و لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چواری هەولێریش لە شەقامی 100 مەتری پڕۆژەیەكی نۆژەنكردنەوە جێبەجێ كرا.

گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی پارك و باخچەكانی هەولێر خەرج دەكرێت

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتر بە پارك و باخچەكانی شاری هەولێر و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ دابینكردنی پێداویستیی پارك و باخچەكانی هەولێر.

هەڵمەتی چاككردنەوەی چاڵ و شكستی شەقامەكانی سلێمانی بەردەوامە

دوای ئەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەندین گوژمەی جیاجیای بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری سلێمانی خەرج كرد، پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ئەو شارە لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە دەستیپێكردووە و ئێستاش بەردەوامە.

تیمەکانی شارەوانی لە هەولێر و دەوروبەری پرۆسەی خاوێنكردنەوە بەڕێوە دەبەن

تیمەکانی شارەوانی لە هەولێر و دەوروبەری ڕێگری لە کۆبوونەوەی ئاو دەکەن و پرۆسەی خاوێنكردنەوەش بەڕێوە دەبەن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج دەكات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.

شارەوانیی دارەشەكران بە نزیكه‌ی 250 ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژە جێبەجێ دەكات

بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانیی دارەشەكران لە پارێزگەی هەولێر، بە گوژمەی نزیكه‌ی 250 ملیۆن دینار چەند پڕۆژەیەكی دروستكردنی شەقام و جۆگەی لوولەیی و جۆگەی كراوە و كۆنكرێتكردنی كۆڵان جێبەجێ كرا.

قەرزی یەكساڵی ئاو لە كاتی بەستنی پێوەردا لە 960 هەزارەوە دەبێتە تەنیا 120 هەزار دینار

 ئەگەر هاوبەشێكی ئاو بەهۆی نەبەستنی پێوەرەوە لە ماوەی ساڵێكدا لە دەرەوەی شارەكان واتە نیشتەجێی قەزا و ناحیەكان، 960 هەزار دینار قەرزاری حكوومەت بێت، لە كاتی بەستنی پێوەردا  تەنیا 120 هەزار دینار دەداتە حكومەت.

كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستاوە لە شوێنە بارزگانی و پیشەوەرییەكان بە ڕێژەی 40% كەمكرایەوە

دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، كرێی ئاو بۆ ئەو هاوبەشانەی كە تاوەكوو ئێستا لە شوێنە بارزگانی و پیشەوەرییەكان پێوەریان نەبەستووە بە ڕێژەی 40% دادەشكێنێت، بەو مەرجەی پێوەر ببەستن.

تیمەكانی شارەوانی لە شاری هەولێر مەنهۆڵ و ئاوەڕۆكان پاك دەكەنەوە بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو

تیمەكانی شارەوانی لە ئامادەباشی تەواودان و لەسەر شەقامەكانی هەولێردا چاودێری دۆخەكە دەكەن

ساسان عەونی: كرێی ئاوی ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستووە بە ڕێژەی ٧٥% و ٩٠% كەمكرایەوە

 وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی بۆ ئەو هاوبەشانەی لە دەرەوەی شارەكانن و پێوەریان نەبەستاوە، نرخی كرێی ئاو لە 80 هەزارەوە بۆ 10 هەزار دینار بە ڕێژەی 90% داشكاندنیان بۆ دەكەین و ئەوانەی ناو شارەكانیش لە 80 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار كەم دەكرێتەوە