Skip to the content

هەواڵەکان

نزیكەی دوو ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی بڕی ( 1 ملیار و 911 ملیۆن و 504 هەزار و 250 دینار) بۆ جێبەجێكردنی یازدە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شاری هەولێر. 

ئاكرێ.. بە 185 ملیۆن دینار تۆڕی ئاوی گوندی سماقوك دادەنرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 185 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئاسایی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاو و لێدانی بیر لە گوندی سماقوك لە ئاكرێ 



بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە بەرژەوەندی هاوبەشانی ئاو داوایەك ئاراستەی هاووڵاتییان دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ داوا لە هاوبەشانی ئاو دەكات بە مەبەستی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوون  لە نرخی  ئاو لە نزیكترین كاتدا سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن

ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی دهۆك نوێ كرایەوە

بەپێی یاسا و ڕێنمایییە نوێیەكان، ئەنجوومەنی شارەوانییەكانی دهۆك نوێ كرایەوە كە بۆ یەكەم جار  سێ ئەندامی ئەنجوومەنەكە لە ڕێكخراوە پیشەیی و ناحكوومییەكان پێك هاتووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە 866 ملیۆن دینار گرفتی پرۆژەی ئاوی پێباز چارەسەر دەكات

بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕی زیاتر لە 866 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحیەی پێباز خەرج دەكرێت

وەزیری شارەوانی و كونسوڵی ئێران لە هەولێر ، هەماهەنگیی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دووپات دەكەنەوە

لە دانیشتنێكی نێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار  كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، جەخت لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی دەكەنەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵخانەی یۆنان پەیوەندییەكانیان فراوانتر دەكەن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كونسوڵخانەی یۆنان لە هەولێر پەرەپێدانی هەماهەنگی و پەیوەندییەكانی نێوانیان بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی یۆنان لە رووی شوێنەوار و گەشتیارییەوە تاوتوێ دەكەن.

هەولێر.. بە زياتر لە دوو ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە جێبەجێ دەكرێن

لەسەر داهاتی شارەوانییەكان، سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، 25 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە زیاتر لە دوو ملیار دینار ڕاگەیاند، ئەمەیش ئاستی خزمەتوگوزارییەكانی شارەكە بەرز دەكاتەوە.

هەولێر.. نزیكەی 128 ملیۆن دینار بۆ 18 پرۆژەی سێكتەری ئاو خەرج دەكرێت

نزیکەی 128 ملیۆن دینار بە مەبەستی پەرەپێدانی سێكتەری ئاو بۆ 18 پرۆژەی ئاو لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت، كە ئەو پرۆژانە كاریگەریان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئاوی شاری هەولێر دەبێت.

شەقام و كۆڵانەكانی بەكرەجۆ قیڕتاو دەكرێن

بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شەقام و كۆڵانەكان، شارەوانیی بەكرەجۆ بە هاوكاری بەشی ئامێرەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی بەكرەجۆی دەستپێكرد كە تێیدا ژمارەیەك شەقام و كۆڵان نۆژەن و قیڕتاو دەكرێن.