Skip to the content

هەواڵەکان

بە هاوكاری ئاژانسی VNGی هۆڵەندی سیمیناری پڕۆژەی پەرەپێدانی باسرمە و كەورگۆسك ساز كرا

پڕۆژەی پەرەپێدانی هەردوو شارۆچكەی باسرمە و كەورگۆسك لە سنووری پارێزگەی هەولێر لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی شارەوانییەكانی هۆڵەندا ( VNG )  جێبەجێ دەكرێت

له‌ هەولێر، ژماره‌یه‌ك پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ ده‌كرێن

زیاتر لە حەوت پڕۆژە لەسەر ڕێژەی 15% و هەروەها ڕێژەی 100%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە مەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتییانی هەولێر جێبەجێ دەكرێن. 

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار: لەم کابینەیەدا زیاتر لە ٥٠٠ پڕۆژە به‌ گوژمه‌ی ٣ ترلیۆن و ٣٤٠ ملیار دینار جێبەجێ دەکەین

له‌ دوو ساڵی ڕابردوو، هه‌رێمی كوردستان به‌ دۆخێكی قووڕسدا تێپه‌ڕیوه‌. هاتنى پەتاى کۆڤید ـ ١٩ و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و نه‌ناردنی به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر کەمى خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام كابینه‌ی نۆیه‌م پابه‌ند بوو به‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ هاووڵاتییانی دابوو، له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی. وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی و گه‌شتوگوزار، یه‌كێكه‌ له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كار و پڕۆژە‌ و چاكسازییەکانی به‌رده‌وام بوون

نزیکەی ٤ ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن ـ سلێمانی تەرخان كرا

سەرۆكی حكوومەتی هەرێم، بڕی ٣ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دیناری بۆ پەرەپێدانی ئاوی دووكانی كۆن ـ سلێمانی تەرخان كرد و پارەكەش بە شێوەی نەختینە و لەسەر بودجەی وەبەرهێنان بە قۆناغ خەرج دەكرێت.

دێرەلووك..شەقامە ناوخۆییەكان بە 363 ملیۆن دینار نۆژەن و قیڕتاو دەكرێنەوە

 بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك و شارەوانیی دێرەلووك بە گوژمەی 363 ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری كەوتنە بواری جێبەجێكردن.

بە نزیكەی 380 ملیۆن دینار ژمارەیەك پڕۆژە لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڕیاری په‌سه‌ندكردنی هەشت پڕۆژەی دا بە گوژمەی (379،600،000) ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%ی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەوی بۆ ساڵی 2021، لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك 

5 ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ گواستنەوە و کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی خەرج دەکرێت

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (5,836,440,000)بۆ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج کرا.

نزیكەی دوو ملیار دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر خەرج دەكرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا لەسەر خەرجكردنی بڕی ( 1 ملیار و 911 ملیۆن و 504 هەزار و 250 دینار) بۆ جێبەجێكردنی یازدە پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ شاری هەولێر. 

ئاكرێ.. بە 185 ملیۆن دینار تۆڕی ئاوی گوندی سماقوك دادەنرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی بڕی زیاتر لە 185 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ئاسایی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاو و لێدانی بیر لە گوندی سماقوك لە ئاكرێ 



بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ لە بەرژەوەندی هاوبەشانی ئاو داوایەك ئاراستەی هاووڵاتییان دەكات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆ داوا لە هاوبەشانی ئاو دەكات بە مەبەستی سوودمەندبوون لە بڕیاری لێخۆشبوون  لە نرخی  ئاو لە نزیكترین كاتدا سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن