لە تازەترین خەرجكردنی گوژمەدا بۆ بابەتی قیڕتاوكردن، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ قیڕتاوكردنی ژمارەیەك شەقام لە گەڕەكی بێركۆتی نوێ لە شاری هەولێر.
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان
ساسان عەونی: كرێی ئاوی ئەو ماڵانەی پێوەریان نەبەستووە بە ڕێژەی ٧٥% و ٩٠% كەمكرایەوە
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گوتی بۆ ئەو هاوبەشانەی لە دەرەوەی شارەكانن و پێوەریان نەبەستاوە، نرخی كرێی ئاو لە 80 هەزارەوە بۆ 10 هەزار دینار بە ڕێژەی 90% داشكاندنیان بۆ دەكەین و ئەوانەی ناو شارەكانیش لە 80 هەزارەوە بۆ 20 هەزار دینار كەم دەكرێتەوە
بە گوژمەی 215 ملیۆن دینار پڕۆژەیەكی دانانی كێربستۆن و شۆستە لە سنووری شارەوانیی هیران جێبەجێ دەكرێت
لە سنووری شارەوانیی هیران سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، پڕۆژەی دروستكردن و دانانى قاڵبی كێربستۆن و داپۆشینی شۆستەكان بۆ چەند شوێنێكی جیا جیا لە شارۆچكەی هیران جێبەجێ دەكرێت.
پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان بە گوژمەی نزیكهی 20 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت
دوای ئەوەی بەهۆی پەتای كۆرۆنا و لێكەوتە ئابوورییەكانی، كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان وەستا، دووبارە لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێتەوە،
سەرۆكی حكومەت 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ خەرج دەكات
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاریدا بە خەرجكردنی 70 ملیۆن و 45 هەزار دۆلار بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ
پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گردجووتیار دەستی پێكرد
دابینكردنی ئاوی خاوێن بۆ هاووڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە
دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی كوردستان ستانداردی جیهانی تێپەڕاندووە، بەپێی ستانداردی جیهانی بۆ هەر كەسێك 250 لیتر ئاوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان بۆ هەر كەسێك 300 بۆ 350 لیتر ئاو دابین دەكرێت.
شاریا.. پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆ جێبەجێ كرا
سەرۆكی حكومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات
سەرۆكی حكومەتی هەرێم زیاتر لە 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆك خەرج دەكات