Skip to the content

پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

ساڵانە زیاتر له‌ 2 ملیار و 684 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت

ساڵانە زیاتر له‌ 2 ملیار و  684 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە بۆ هاووڵاتییان دابین دەكرێت و ساڵی ڕابردوو 128 ملیار و 699 ملیۆن و 419 هەزار و 432 دیناریش خەرجیی دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بووە.

پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی 30 مەتری له‌ داره‌توو تەواو كرا

لەسەر داهاتی شارەوانییەكان لە ناحیەی دارەتووی سەر بە پارێزگەی هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانیی دارەتووەوە پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامی 30مەتری پزیكشان تەواو كرا.

شەش گەڕەكی نێو شاری هەولێر قیڕتاو و نۆژەن كرانەوە

تیمەكانی شارەوانیی هەولێر لە چەند هەڵمەتێكی جیادا ژمارەیەك كۆڵان و شەقامیان لە چەند گەڕەكێكی شاری هەولێر نۆژەن و قیڕتاوكردەوە، ئەم پرۆسانەش لەسەر داهاتی شارەوانی بەڕێوەچوون و بەردەوامییان دەبێت.

له‌ شاری هه‌ولێر بە زیاتر لە حەوت ملیار دینار ئامادەسازی بۆ چارەسەری گرفتی كەمئاوی دەكرێت

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی بەگەڕخستنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ساڵی 2022 ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی (7,654,590,686)  ملیار دینار بۆ لێدان و هەڵكەندنی ژمارەیەك بیری ئاوی خواردنەوە.

بەشی سێیەمی شەقامی 150مەتری بە زیاتر لە 96 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت

ئەم پرۆژەیە جێبەجێكردنی بەڵێنێكی تری كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە

زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامێكی 30مەتری له‌ شاری سلێمانی خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بە مەبەستی تەواوكردنی پڕۆژەیەكی دروستكردنی شەقام لە شاری سلێمانی.

پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی له‌ شاری هه‌ولێر جێبەجێ كرا

لەسەر داهاتی شارەوانی، پڕۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات پرۆژەی هاوشێوە لە چەند شوێنێكی دیكەی شارەكە جێبەجێ دەكرێن.

زياتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی سلێمانی خەرج كرا

 بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی تۆڕی ئاوەڕۆ لە شاری سلێمانی، گوژمەی زیاتر لە 307 ملیۆن دینار بۆ شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا.

زیاتر لە 525 میلۆن دینار بۆ دروستكردنی پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو خەرج كرا

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار  بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 525 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی تۆڕی ئاو لە شاری سلێمانی.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار قەرزەكانی بۆ هاووڵاتییان دەكاتە قیست و بە شێوەی داشكاندن وەری دەگرێتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، قەرزەكانی لە هەر سێ سێكتەرەكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزاردا دەكاتە قیست و ئەو هاووڵاتییانەیشی كە بە یەكجار قەرزەكانیان دەدەنەوە، بە داشكاندنی ڕێژەی 15% لە بڕیارەكە سوودمەند  ده‌بن