وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی ٢٣٣ ملیۆن و ٨٧٦ هەزار دینار بە مەبەستی قیڕتاوكردنی شەقامەكانی گەڕەكی ڕاپەڕین لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی چەمچەماڵ.
هەواڵەکان
بە نزیكەی ٢٩٦ ملیۆن دینار چوار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێن
چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دەربەندیخان جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش گوژمەی (٢٩٥،٩٢٣،٠٠٠) دیناری بۆ تەواوكردنی پرۆژەكان خەرج دەكات.
٥۰ تۆن خۆڵ و خاشاک لە گومرگی کۆن و ناوچەی پیشەسازی هەولێر کۆکرایەوە و فڕێدران
لە سێ هەڵمەتدا لە هەردوو ناوچەی پیشەسازیی باشوور و باكوور و گومرگی كۆنی سەوزە و میوە لە شاری هەولێر، بە بەشداری نزیكەی سەد كرێكار و ئامێری شارەوانی، نزیكەی ٥۰ تۆن خۆڵ و خاشاك كركرانەوە و فڕێدران.
ساسان عەونی: دوو پڕۆژەی باشكردنی ئاوی خاوێن لە سلێمانی و هەڵەبجە تەواو كران
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تەواوبوونی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باشکردنی ئاوی خاوێنی لە پارێزگەكانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەش كرد نزیكەی ۲۷۰ هەزار كەس لە پڕۆژەكان سوودمەند و تۆڕەكانی ئاویش لەو شوێنانە باشتر دەبن.
زیاتر لە ٩٥ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی درووستكردنی شەقام بۆ شارۆچكەی سێمێل خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجكردنی زیاتر لە ٩٥ ملیۆن دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی درووستكردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی سێمێل دا.
٣١ ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی تەقتەق-کۆیە تەرخانکرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 31 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە و گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە.
١٦٤ ملیۆن دینار بۆ پێداویستی و كەلوپەل بۆ بیرە ئاوەکانی هەولێر تەرخانکرا
بەشی سێیەمی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتریی هەولێر بە ڕێژەی 60%ی كارەكانی تەواو بووە
وڵاتی چیک هاوکاریی پێشخستنی گەشتوگوزاری کوردستان دەکات
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە کونسوڵی وڵاتی چیک لە هەرێمی کوردستان کرد و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەی هەماهەنگیی زیاتری نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چیک لە چەندین بواری جیاوازدا کرد.
ژمارەیەك پڕۆژە لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
بە گوژمەی نزیكەی یەك ملیار دینار، ژمارەیەك پرۆژەی قیڕتاوكردن لە شارۆچكەكانی بەحركە و عەنكاوە و گوندی كەلەكان جێبەجێ دەكرێن.