ڕێگەی سەرەكیی گوندی بێریات قیڕتاو دەکرێت و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە شێوەیەكی مەیدانی سەردانی پڕۆژەكەی كرد و جەختیش لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ دانیشتووانی گوندەكە دەكاتەوە.
هەواڵەکان
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەدواداچوون بۆ خزمەتگوزاری و داواكاریی دانیشتووانی گوندی عەزە دەكات
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی بەدواداچوونی خزمەتگوزاری و داواكاریی دانیشتووانی گوندەكە، سەردانی گوندی عەزەی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر كرد.
بە گوژمەی ٥۰۰ هەزار یۆرۆ كارگەی چارەسەری خۆڵ و خاشاكی كواشێ نۆژەن كرایەوە
ئاوی خاوێن دەگەیەنرێتە هەشتی حەسارۆک و دەست بە دروستكردنی خانوو دەكرێت
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەگەڵ نوێنەرانی خاوەن زەوییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆک كۆبووەوە و بە نوێنەری خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆک ڕاگەیەندرا، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە لێدانی بیر دەكرێت.
سێزدە پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێن
لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، سێزدە پڕۆژەی هەمەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەیەك بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكان.
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
ڕۆژی سێشەممە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەریی شاندێكی وەزارەت، سەردانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی كرد و لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی لێكرا.
بە گوژمهی ٦ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆلار، دوو پڕۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبهجێ دهكرێن
دوو پڕۆژەی ئاو لە سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێن كە گرفتی ئاو لە بەشێكی زۆری ئەو دوو شارەدا چارەسەر دەكەن و لە كۆتایی ئەم مانگەشدا پڕۆژەكان بە فەرمی دەكرێنەوە.
کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو
بە سەرپەرشتی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە بەشداری هەریەک لە سەرۆکی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگای هەولێر بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی کۆبوونەوەیەك بەڕێوەچوو.
زیاتر لە ٥ ملیار و ٤٥٩ ملیۆن دینار بۆ ٣٤ پڕۆژە لە شاری هەولێر تەرخان كرا
شەش پڕۆژەی ئاو لە دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانكردنی گوژمەیەك بۆ جێبەجێكردنی شەش پڕۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە سنووری شارۆچكە و گوندەكانی دەوروبەری هەولێر.