Skip to the content

هەواڵەکان

پڕۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت

لەسەر داهاتی شارەوانیی دهۆك، پڕۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەری ئاژانسی جایكا لە عێراق کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لەسەر بەردەوامیدان بە هاوكاری و هەماهەنگییەكان و كار و پەرەپێدانی پڕۆژەكانی جایكا لە هەرێمی كوردستان كرایەوە

بە گوژمەی ٤٠ ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌ك لە سیدەكان جێبەجێ كرا

تیمەكانی شارەوانیی سیدەكان پڕۆژەیەكی كۆنكرێتكردنی ژمارەیەك كۆڵانیان لە سنووری شارەوانیی سیدەكان جێبەجێ كرد

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات و سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی وەزارەت دەکات

  سەرۆکی حکومەت: دەبێ بەرپرسانی حکومەت، وەک یەک تیم کار بکەن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت کە ئامانجی سەرەکی خزمەتکردنی هاووڵاتییانە بە شێوەیەکی شایستە

بە گوژمەی 288 ملیۆن دینار پڕۆژەی دروستكردنی شەقام و تۆڕی ئاو لە كەسنەزان جێبەجێ دەكرێت

بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەسنەزان پڕۆژەیەكی گەورەی خزمەتگوزاری لە هەردوو گەڕەكی حەسەناوە و كەمئەندامان جێبەجێ دەكرێت و بە هەزاران كەس لێی سوودمەند دەبن.

چوار پارچە زەوی دیكە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ 8ی حەسارۆك دەفرۆشرێن

سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر، بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەكی 8ی حەسارۆك، چوار پارچە زەوی دیكە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا دەفرۆشێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كارەكانی شەقامی 150 مەتری بەسەر کردەوە

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە یاوەریی د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سەردانی مەیدانیی كارەكانی قۆناغی سێیەمی شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرایان لە هەولێر كرد.

زیادکردنی ئاشکرا بۆ زەوییە بازرگانییەکانی هەشتی حەسارۆک ئەنجام دەدرێت

ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، فرۆشتنی ئەو زەوییانە ڕادەگەیەنرێت كە تەواوی پارەكەی بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هەشتی حەسارۆک تەرخان دەكرێت

بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزەكانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار و شوێنەوار، درێژ ناکرێنەوە

دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥٪ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاووڵاتییانە تاوەكو ٦/٦/٢٠٢٢ دیاریكراوە و لەم ڕێكەوتە بەدواوە درێژ ناكرێتەوە.

ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری هەولێر جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە جیا گوژمەی بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ سنووری پێنج شارەوانیی دەوروبەری هەولێر خەرج كرد.