Skip to the content

هەواڵەکان

ڕێنمایی نوێ بۆ بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکان دەرکرا

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، چۆنیەتیی بەگەرخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکانی بەپێی ڕێنمایی ژمارە ٤ی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکردەوە.

كونسوڵخانەی توركیا و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی باسیان لە پەیوەندیی هاوبەشی بازرگانی کرد

چەندین تەوەرەی گرنگی پەیوەندار بە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا باسیان لێوەكرا.

شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە كۆڕبەندی بازرگانی و وەبەرهێنان لە توركیا دەكات

چەندیین تەوەرەی گرنگی بازرگانی و پیشەسازی و ئابووری نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی توركیا گفتووگۆیان لە بارەوە كرا و خاڵ و پێشنیازی بەسوود لە بەرژەوەندی گەشەی بازرگانی و بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵووگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات خرانە ڕوو.

دوو یاداشتی لێکتێگەشتن لە نێوان وەزارەتی بازرگانی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ واژۆدەکرێت

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەسەردانێکدا بۆبەغداد لەگەڵ وەزیری بازرگانی حکومەتی فیدڕاڵ کۆبویەوە، دوو یاداشتی لێک تێگەشتن لەنێوان هەردولادا واژۆکرا.

کۆمپانیا فەڕەنسییەکان خوازیاری چارەسەری کێشەکانیانن و وەزارەتی بازرگانییش بەڵێنیان پێ دەدات

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە بەرپرسی بەشی بازرگانی لە کونسوڵخانەی فەرەنسا و نوێنەری لقی بەشێک لە کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە هەرێم کرد.

بەرهەمهێنانی کەرەستەی بیناسازی بەشی ناوخۆی هەرێم دەکات

ئاستی بەرهەمهێنانی کەرەستەی  بیناسازی لە ناوخۆی هەرێمدا زۆر باشە و بەشی پێویستییەکان دەکات.

لەبارەی جۆری ئارد و کێشەکانی وەزیری بازرگانی و نوێنەری خاوەن ئاشەکان کۆبوونەوە

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، لەگەڵ خاوەن ئاشەکان کۆبووەو و گفتوگۆ لەبارەی چارەسەری کێشەکانەوە کرا.

چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشتە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

چەکی دوا بڕە پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ گەیشە دەستیان کە بریتیە لە بڕی( سی و چوار ملیار و شەش سەدو سیانزە ملیون و حەفتاوحەوت هەزار دینار).

دیداری کۆمپانیا خۆماڵییەکان و کۆمپانیا فەڕەنسیەکان لە هەولێر بەڕێوەچوو

ئەو دیدارانە دەبێتە هۆی زیاتر نزیکبوونەوەی بازرگانەکان و ئاشنابوون بە کاری یەکتر و درووستکردنی پەیوەندیی بازرگانی بە ئامانجی بووژانەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان.