وەزیری بازرگانی بەڵێنی هەماهەنگی و کارئاسانی پێدان و بڕیارە لەئایندەدا کۆبونەوەی فراوانی سێکتەری پیشەسازی و بازرگانیان بۆڕێک بخرێت.
هەواڵەکان
بریکاری وەزارەتی بازرگانی لە گەڵ نوێنەرانی چەندین کۆمپانیای سووری کۆبووەوە
لە سەردانەکەیاندا بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە تێروتەسەلی باس لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارەکانی بازرگانی و كار و پڕۆژە لە سێكتەرە جیاوازەكاندا كرا.
حکومەتی هەرێم چارەسەری کێشە پیشەسازی و بازرگانییەکان دەکات
وەزیری بازرگانی بەسەرپەرشتیکردنی تیمێک لە نوێنەرایەتیی سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی میکانیزمی گونجاوی چارەسەرکردنی گرفتەکان ڕاسپێردرا.
تۆماری کۆمپانیاکان بە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی بە دەستەی دەستپاکییەوە دەبەسترێتەوە
بەڕێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنی سەرجەم داتاو زانیارییەکان دەگوازرێتەوە و پەیوەست دەکرێت بەدەستەی دەستپاکییەوە.
وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی بەشداری لە (کۆڕبەندی سلێمانی بۆوەبەرهێنان وگەشەی ئابوری) کرد
بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری پیشەسازی باسی له گرفتەكان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی لە ئێستاو لەداهاتووی نزیك کرد بۆ گەشەكردنی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.
خشتەی کارەبای کارگەکان گۆڕانکاری تێدادەکرێت
لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کارئاسانی بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەخشتەی پێدانی کارەبای کارگەکاندا بکرێت.
هەرێمی کوردستان و یابان پەیوەندییە ئابوورییەکان پتەو دەکەن
بڕیارە لەمانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ سیمنارێک لە نێوان کۆمپانیاکانی بازرگانیی یابان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بۆ ئاڵوگۆڕی ئابووری سازبکرێت.
بەشەخۆراکی هاووڵاتییان زووتر دەگەیەنرێتە دەستیان
وا بڕیار دراوە لە ڕێگەی چەند لیژنەیەکەوە چارەسەری کێشەی درەنگ گەیاندنی بەشەخۆراکی هاووڵاتییان بکرێت و زووتر بگەیەندرێتە دەستییان.
دابەشکردنی بەشەخۆراک بە سیستمی ئەلیکترۆنی ڕێکدەخرێت
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و شاندێكی بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP رەوشی ئاسایشی خۆراكی و بە ئەلیكترۆنیكردنی سیستەمی دابەشكاری خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیانیان تاوتوێكرد.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی دارایی و ئابووری چارەسەری کێشەکانی بازرگانان و پیشەوەرانی سلێمانی دەکەن
باس لە کارئاسانیکردن بۆ کۆمپانیاکان لەڕووی جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٩ی هەموارکراو کرا.