له پێناو پشتگیریکردن و پاراستنی بەرھەمە خۆماڵییەکان لە نێوان ھەرێم و ناوچەکانی تری عێراق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لەگـــــەڵ لە بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی گەشەپێدان و ڕێکخستنی پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتیی شارە پیشەسازییەکانی بەغدا کۆبۆوە.
هەواڵەکان
بە مەبەستی پەرەپێدانی پیشەسازی، سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی لە نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
بڕیاردرا سەکۆیەکی ئەلیکترۆنی بەهاوکاریی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغداد بۆ ئاڵوگۆڕی نووسراوەکانی هەردوولا دروست بکرێت تا کارئاسانیی بێت بۆ مامەڵەی کارگەکان و بەرهەمهێنان
ئامادەکاریی بۆ وەرزی بە بازاڕکردن و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت
لە بەرامبەر وەرگرتنی هەر تۆنێک گەنم بڕی (٨٥٠) هەزار دینار دەدەرێتە برا جوتیارەكان
بە بەشداریی (210) کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی، پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەربە وەزارەت، سەرپەرشتی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێری کرد کە تایبەت بوو بە کەل و پەلی بیناسازی.
شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم لە بەغدا بەشداریی کۆنفرانسێک دەکەن
شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەشداریی کونفرانسێک دەکەن کە تایبەتە بە ڕەخساندنی ھەلی کار لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی لە خۆگرتنی لایەنی دارایی و گەشەپێدانی بەھای کار و بزنسە کشتوکاڵیەکان
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بەدواداچوون بۆ کێشەی بەشە خۆراکى ھاووڵاتیان دەکات
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لیژنەیەکی پێکهێناوە کە تایبەتە بە بابەتى خۆراک و ئەو گلەیی و ڕەخنانەى هەیە لەگەڵ دەنگۆى بوونى خۆراک لە کۆگاکان و دابەشنەکردنى لە شاری سلێمانی
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 25 ی ئایار دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٥/٢٥)، دەتوانن گەنم ڕادەستی سایلۆکانی کوردستان بکەن
داتاو تۆمارنامەی ناوی بازرگانی ئامادە دەکرێت
پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و بزاڤە بازرگانییەکان بە شێوەیەک ڕێکدەخرێتەوە کە لە خزمەتی پیشەوەران و بازرگانان دەبێت و هانی کەرتی تایبەت دەدرێت کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە بووژانەوەی ئابووری کوردستان و بزاڤی بازرگانی
خاوەن کارگەکانی ههولێر گرفتەکانیان گەیاندە وەزیری بازرگانی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن کارگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆبوویەوە و باس لەگرفتەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی كارگەکان کرا.
کۆنفرانسی پەرەپێدانی ئابووری هەڵەبجە بەڕێوە چوو
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هاوکاری هەر پڕۆژەیەک دەکات کە پێویست بێت بۆ بووژاندنەوەی ئابووری لە پارێزگەی هەڵەبجە .