بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند کە بڕی ٢٣ ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دیناری تری شایستە داراییەکانی جوتیاران خرایە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم کە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە.
هەواڵەکان
لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە نشینگەی شارەکان بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان دەبەسترێنەوە
بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و شاندی یاوەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی هەولێریان کرد
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ٤٩ هەلی کار ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، دامەزراندنى (٤٩) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست ڕادەگەیەنێت
وەجبەی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دابەشکرا
بڕی ٥۰۰ ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ وەک وەجبەی یەکەم دابەش کرا و بڕیاریشە ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت
وەرگرتنی گەنمی جوتیاران تا ئێستاش زیاتر لە ٢٥ ھەزار تۆن گەنم وەرگیراوە
"چەکی پارە بە بڕی دوو ملیار دینار بۆ گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵ ھاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی"
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەدواداچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم دەکات
بە مەبەستی بەدواداچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم و ناردنی بۆ ئاشەکان، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، سایلۆی هەولێری بەسەرکردەوە
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سهردانی سایلۆکانی سنووری پارێزگای سلێمانی كرد
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و شاندی یاوەریان سەردانی سایلۆکانی پیرەمەگروون و چەمچەماڵ و سەید سادقیان کرد
کار بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەکرێت
کۆبوونەوەیەک بۆ خستنەڕووی گرفتەکان و هەماهەنگیی لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکان بەڕێوەچوو.
پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێكرد
پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستی پێکرد و لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا سەرجەم سایلۆکان بەڕووی جوتیاراندا دەکرێنەوە.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری كردنەوەی لقی هەشتەمینی کارفۆری کرد
بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی لەگەڵ ستافێكی وەزارەت بە ئامادەبوونی كونسوڵی گشتی فەرەنسا بەشداری کردنەوەی لقی هەشتەمی بازاڕی هاوچەرخی کارفۆری لەسەر ئاستی عێراق و لقی پێنجەمی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد.