Skip to the content

هەواڵەکان

پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێم و ئەمریکا پێش دەخرێن

ئێمە لە ئەزموونی پەیوەندییە سەربازیەکانمان سەرکەوتوبووین لەناوچەکە بۆیە لەم قۆناغەدا ئەمانەوێ ئەزمونی بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری جێبەجێبکەین و سەرکەوتوو دەبین، پشتیوانی و هاوکاری هەردوولامان پێویستە بۆ گەیشتن بەئەنجامی باش.

بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لەگەڵ شاندێکی کونسڵخانەی ئێران کۆبووەوە

بەڕێوەبەری گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان ئامادەیی هەماهەنگی دەربڕی لەپێناو گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی و ئاسانکاری زیاتر بۆ کۆمپانیاکان و هاووڵاتیان لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران

بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023 گەیشت

بۆ پارێزگاى سلێمانی ٥ ملیار دینار، بۆ پارێزگاى هەولێر ٣ ملیار دینار و بۆ پارێزگاى دهۆک ٢ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینارە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی پرۆژەی چارەسەرەکانی بەدەستخستنی دارایی کرد

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداریی پرۆژەی چارەسەرەکانی بەدەستخستنی دارایی کرد

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی سەردانی کۆگا و ئاشەکانی کرد

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی جەختیی لەوە کردەوە "پێویستە بە باشترین شێوە چاودێریی بەرهەمهێنانی ئارد بکرێت و پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی گرفتی کۆگاکانی خۆراک." ‏هەروەها ڕێنماییی پێویست لەوبارەوە درایە کۆگا و ئاشەکان.

بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پێشوازیی لە پاشکۆی کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا کرد

بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پێشوازیی لە پاشکۆی کونسوڵخانەی گشتیی تورکیا کرد

لێکۆڵینەوە لە کێشەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنووری کۆیە دەکرێت

لە دانیشتنەکەدا قایمقامی کۆیە بابەتی وەرنەگرتنی گەنمی جووتیارانی لە سنورەکە گەیاندە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی.

پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان هەرێمی کوردستان و تایلەند پەرەی پێ دەدرێت

لە كۆبوونەوەکەدا بە وردی باس لە پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هەرێم و تایلەند كرا و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هەبوونی كۆمیانیا و دەستیكاری تایلەندی لە هەرێمدا خرایە ڕوو.

تا ئێستا ٤٤٥ هەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە

رۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێم بەردەوامە و بڕی وەرگیراوی گەنم تا ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٧ى تەممووزی ٢٠٢٣، لە هەرسێ پارێزگاى سلێمانی و هەولێر و دهۆک، گەیشتووەتە ٤٤٥ هەزار و ٦٨٠ تەن و ٢٤٠ کیلۆ گەنم.

بەهای فرۆشتنی گەنم بەکەرتی تایبەت دیاری کرا

بەمەبەستی دیاریکردنی بەهای فرۆشتنی گەنم بەکەرتی تایبەت وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئەندامانی لێژنەی باڵای تایبەت بە دیاری کردنی بەهای گەنم لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کۆبونەوە.