پۆستی بەڕێوەبەری سێ فەرمانگە لە شاری هەولێر ئالوگۆڕ کران.
هەواڵەکان
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ ژوری بازرگانی دهۆک کۆبووەوە
ئامادەییان دەربڕی بەهەماهەنگی و کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەت و وەزارەت بۆ باشترکردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی
ئاسانکاری لە رێکارەکانی پێدانی متمانەی بەراییەکان بۆ کۆمپانیاکانی هەرێم دەکرێت
گفتوگۆ کرا لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی ئاسانکاری و بەردەوام بوونی هەماهەنگی هەردوولا و دوای تاوتوێکردنی بابەتەکان لەسەر چەند خاڵێك ڕێکەوتن.
دیداری بازرگانی نێوان بازرگانانی هەرێمی كوردستان و توركیا بەڕێوەچوو
بریکاری وەزارەت بەناوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیەوە وتەیەكی پێشكەشكرد و دەستخۆشی لە ڕێكخەری ئەم چالاكیە بازرگانیە كرد كە كۆمەڵەی هەناردەكارانی توركیا پێی هەستابوو.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کونسڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم کرد
باسی لە پلانی ساڵانەی وەزارەت و گرنگی دانی کابینەی حکومەت کرد بە پێشخستنی کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانی بە ئامانجی بەرزبوونەوەی ئاستی ئابووری هەرێم و پێشنیاری کرد کەوا ئەو پشگیرییە داراییانەی لەعێراق دەکرێت بۆ پرۆژەکان هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەشداری کۆنفرانسی نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد
کەمال موسلیم باسی لەگاریگەری و ڕۆڵی نوێنەرایەتیەکان لە سەر ئاستی پەیوەندییە بازرگانیەکان کرد و تیشکی خستە سەر ئەو پێشکەوتنانەی لە سێکتەرەکانی بازرگانی و پیشەسازیەوە بەدەست هاتوون بەو هۆیەوە.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی فەرمانگەکانی سنوری پاریزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ماوەی دوو ڕۆژە بەشێوەیەکی مەیدانی لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری سلێمانیە و لەگەڵ بەڕێوەبەر و فەرمانبەران ڕاستەوخۆ بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکان لە سنورەکە بەدواداچوون دەکات.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی فەرمانگەکانی سلێمانی بەسەردەکاتەوە
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەردەوام لەخەمی گشتی و کارئاسانیکردن دایە بۆ جێبەجێکردنی کارەکان و لەنزیکەوە لەگەڵ فەرمانبەرانی وەزارەتدا کۆدەبێتەوە و گوێ لە داواکاری و گرفتەکانیان دەگرێت.
نوێنەری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە کۆبوونەوەی بەئەندامبوونی عێراق لە ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی کرد
ڕاوێژکاری پەیوەندیەکان کە هاوکات ئەندامی لێژنەی نیشتمانی عیراقە، بە مەبەستی گەیشتن بە چەند بڕیارێک ئامادەی ۳٦ ەمین گەڕی کۆبوونەوەکان بوو.
تاوتوێی دۆخی پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە دەکرێت
بڕیاردرا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش لە نێوان وەزارەتەکانی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و نوێنەری خاوەن پڕۆژەکانی بەرهەمهێنانی هێلکەی خواردن، بەمەبەستی بەدواداچوون و ئامادەکاری و ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراقی.