Skip to the content

هەواڵەکان

پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند دوای تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕیەکانی چەکی پارەی جووتیاران،  لە شارەکانی سلێمانی و دھۆک، دەست کرا بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەی خەرجکراوە

دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوامە

لە ڕۆژانی پشووشدا بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک بەردەوامن لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان

لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی ھەولێر لەڕۆژانی پشووش بەردەوام کار دەکەن

چەندین کۆگاو شوێنیان بەسەرکرانەوە بە مەستی گەڕان بەدوای خۆراکی بەسەرچوو و ڕێگە پێنەدراو لە بازاڕ و گرانی نرخی کەل و پەل.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، سەردانی قەزای شێخانی کرد و بازاڕی شارۆچکەکەشی بەسەرکردەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەردانی قەزای شێخانی کرد و لەگـــــەڵ قایمقامی شێخان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی قەزاکە کۆبوویەوە و دواتر سەردانی بازاڕی شێخانیان کرد و چەند مۆڵ و مارکێتێکیان بەسەرکردەوە و لەنرخ و کواڵێتی کاڵاکانیان پرسیەوە

پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا زیاتر پەرەی پێ دەدرێت

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەزیری هەماهەنگی و پەرەپێدانی بازرگانی نایزەرلاند کرد و تاوتوێی پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەردوولاکرا.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی و بەرپرسی بەشی ئابووری کونسوڵگەری فەرەنسی لە ھەولێر، کارئاسانی بۆ بازرگانان و سەرمایەدارانی فەرەنسا و ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و کونسوڵگەری فەرەنسا ھەماھەنگی نێوان بازرگانانی ھەرێمی کوردستان و فەرەنسا و ئاسانکاری بۆ بازرگانان و  سەرمایەدارانی ھەردوولایان  تاوتوێ کرد

ئەو گەنمەی دراوە بە ئاشەکان دەرکەوت بۆ نانکردن زۆر باش و گونجاوە

لە بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی ھەولێر تاقیکردنەوەیەک ئەنجام درا لەسەر ئەو گەنمەی لە سایلۆ وەرگیراوە

لیژنەکانی چاودێری بازرگانی لەگەڕان و پشکنین بەردەوامن

لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی گەرمیان لە گەڕان و بەدواداچوون و پێدانی ڕێنمایی بە کاسبکاران بەردەوامن

کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی گەشتوگوزار دەکرێت

بە مەبەستی کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی گەشت و گوزار لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکان و دەستەی گشتیی گەشت و گوزار کۆبوونەوە و چەند بڕیارێک لەم بارەیەوە دەرکرا.