بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەریی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەربە وەزارەت، سەرپەرشتی کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتی هەولێری کرد کە تایبەت بوو بە کەل و پەلی بیناسازی.
هەواڵەکان
شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم لە بەغدا بەشداریی کۆنفرانسێک دەکەن
شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەشداریی کونفرانسێک دەکەن کە تایبەتە بە ڕەخساندنی ھەلی کار لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لەڕێگەی لە خۆگرتنی لایەنی دارایی و گەشەپێدانی بەھای کار و بزنسە کشتوکاڵیەکان
وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بەدواداچوون بۆ کێشەی بەشە خۆراکى ھاووڵاتیان دەکات
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لیژنەیەکی پێکهێناوە کە تایبەتە بە بابەتى خۆراک و ئەو گلەیی و ڕەخنانەى هەیە لەگەڵ دەنگۆى بوونى خۆراک لە کۆگاکان و دابەشنەکردنى لە شاری سلێمانی
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 25 ی ئایار دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێت
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداری جوتیاران دەکاتەوە لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٥/٢٥)، دەتوانن گەنم ڕادەستی سایلۆکانی کوردستان بکەن
داتاو تۆمارنامەی ناوی بازرگانی ئامادە دەکرێت
پرۆسەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان و بزاڤە بازرگانییەکان بە شێوەیەک ڕێکدەخرێتەوە کە لە خزمەتی پیشەوەران و بازرگانان دەبێت و هانی کەرتی تایبەت دەدرێت کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبێت لە بووژانەوەی ئابووری کوردستان و بزاڤی بازرگانی
خاوەن کارگەکانی ههولێر گرفتەکانیان گەیاندە وەزیری بازرگانی
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن کارگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆبوویەوە و باس لەگرفتەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی كارگەکان کرا.
بەشە خۆراکی هاووڵاتیان و بە بازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دهكرێت
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ههرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، باسیان لە گیروگرفتەکان و کەمی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان و چۆنیەتی بەبازاڕکردنی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران کرد.
سەنتەری بازرگانی جۆرجیا لەهەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
بە ئامانجی بونیادنانی بناغەیەک بۆ بازرگانیکردن لەگەڵ وڵاتی جۆرجیا، سەنتەری بازرگانی جۆرجیا لەهەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و هەوڵ دەدرێت ئەم سەنتەرە بکرێته پردی پەیوەندی نێوان هەرێم و جۆرجیا بۆ کاروبارە بازرگانییەکان
ئامادەکاریی بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دهكرێت
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ كرد و ههردوولا ئامادهییان دهربڕی بۆ ھەرئاسانکارییەک و ڕێگه خۆشکردن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران .