بە مەبەستی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگـــــەڵ ڕێکخراوی بەخشەری نێودەوڵەتی (IFC) باسیان لە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی کرد لە ھەرێمی کوردستان .
هەواڵەکان
كونسوڵی بازرگانی توركیا سەردانی بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانى كرد
كونسوڵی توركیا و بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، لەبارەی چۆنیەتی تۆماری كۆمپانیاكان و گۆڕانكارییەكانی تۆماری ناوی بازرگانی گفتوگۆیان كرد
پێشنیار دەکرێت بە یاسا ڕێگری لە ھاوردەکردنی کاڵا و کەلوپەلی خراپ بکرێت
لە کۆبوونەوەیەکدا پشنیار کرا بە یاسا ڕێگری بکرێت لە ھاوردەکردنی کاڵای خراپ و کوالێتی نزم و دواتر ھێنانی بەروبوومە خۆراکییەکان و کاڵاو كەل و پەل و پێداویستییەکانی تر بەکوالێتی بەرز و بە نرخێکی گونجاو هاوردە بکرێت
هەرێمی کوردستان و هیندستان پەیوەندییە بازرگانیەکانیان بەهێزتر دەکەن
پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابەش دەکرێت
ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوامە
لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی ھەولێر لەڕۆژانی پشووش بەردەوام کار دەکەن
چەندین کۆگاو شوێنیان بەسەرکرانەوە بە مەستی گەڕان بەدوای خۆراکی بەسەرچوو و ڕێگە پێنەدراو لە بازاڕ و گرانی نرخی کەل و پەل.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، سەردانی قەزای شێخانی کرد و بازاڕی شارۆچکەکەشی بەسەرکردەوە
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەردانی قەزای شێخانی کرد و لەگـــــەڵ قایمقامی شێخان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی قەزاکە کۆبوویەوە و دواتر سەردانی بازاڕی شێخانیان کرد و چەند مۆڵ و مارکێتێکیان بەسەرکردەوە و لەنرخ و کواڵێتی کاڵاکانیان پرسیەوە
پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا زیاتر پەرەی پێ دەدرێت
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە وەزیری هەماهەنگی و پەرەپێدانی بازرگانی نایزەرلاند کرد و تاوتوێی پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەردوولاکرا.