Skip to the content

هەواڵەکان

ئامادەکاریی بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان ده‌كرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ كرد و هه‌ردوولا ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ ھەرئاسانکارییەک و ڕێگه‌ خۆشکردن بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران .

چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی لەھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێن

 بە مەبەستی پێشخستنی ژێرخانی ئابووری، وەزیری  بازرگانی و پیشەسازی  لەگـــــەڵ ڕێکخراوی بەخشەری نێودەوڵەتی  (IFC) باسیان لە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی کرد لە ھەرێمی کوردستان .

كونسوڵی بازرگانی توركیا سەردانی بەڕێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانى كرد

كونسوڵی توركیا و  بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، لەبارەی چۆنیەتی تۆماری كۆمپانیاكان و گۆڕانكارییەكانی تۆماری ناوی بازرگانی گفتوگۆیان كرد

پێشنیار دەکرێت بە یاسا ڕێگری لە ھاوردەکردنی کاڵا و کەلوپەلی خراپ بکرێت

لە کۆبوونەوەیەکدا پشنیار کرا بە یاسا ڕێگری  بکرێت لە ھاوردەکردنی کاڵای خراپ و کوالێتی نزم  و دواتر  ھێنانی بەروبوومە خۆراکییەکان و کاڵاو كەل و پەل و پێداویستییەکانی تر بەکوالێتی بەرز و بە نرخێکی گونجاو هاوردە بکرێت

هەرێمی کوردستان و هیندستان پەیوەندییە بازرگانیەکانیان بەهێزتر دەکەن

وەفدێکی بازرگانی هیندستان سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەبارەی پێشخستنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی هەردوولا گفتوگۆ کرا.

پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند دوای تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕیەکانی چەکی پارەی جووتیاران،  لە شارەکانی سلێمانی و دھۆک، دەست کرا بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەی خەرجکراوە

دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان لە ڕۆژانی پشووشدا بەردەوامە

لە ڕۆژانی پشووشدا بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک بەردەوامن لە دابەشکردنی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان

لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی ھەولێر لەڕۆژانی پشووش بەردەوام کار دەکەن

چەندین کۆگاو شوێنیان بەسەرکرانەوە بە مەستی گەڕان بەدوای خۆراکی بەسەرچوو و ڕێگە پێنەدراو لە بازاڕ و گرانی نرخی کەل و پەل.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، سەردانی قەزای شێخانی کرد و بازاڕی شارۆچکەکەشی بەسەرکردەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی سەردانی قەزای شێخانی کرد و لەگـــــەڵ قایمقامی شێخان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی قەزاکە کۆبوویەوە و دواتر سەردانی بازاڕی شێخانیان کرد و چەند مۆڵ و مارکێتێکیان بەسەرکردەوە و لەنرخ و کواڵێتی کاڵاکانیان پرسیەوە