بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون، هەژدە فەرمانبەر بەشداریی خولێکیان کرد.
هەواڵەکان
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشدارە لەپێشانگای نێودەوڵەتی بۆ وەبەرهێنانی بیناسازی وخانوبەرە
هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی، لەپارکی سامی عەبدولڕەحمان، پێشانگای نێودەوڵەتی وەبەرهێنانی بیناسازی وخانوبەرە کرایەوە، و بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی پیشەسازی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەخستنەڕووی داتاو زانیاری بەشدارە.
کار بۆ کەمکردنەوەی باج و ڕسووماتی کارگەکان دەکرێت
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزارەتی دارایی، دۆخی کارگەکان و کێشە و گرفتەکانیان لەڕووی باج و ڕسووماتەوە تاووتوێکرد، کە بڕیاردرا کارئاسانیان بۆبکرێت لەپێناو پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کێشەی کارگەکان چارەسەر دەکات
٣٢٢ هەزار تەن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە و کۆتایی بە پڕۆسەکە هات
ئەمڕۆ کۆتایی بە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران هات. بە کۆی گشتییش ٣٢٢ هەزار تەن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ خاوەن کارگەکانی سنووری سلێمانی کۆبووەوە
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەوەکالەت، تیمی وەزارەتی ڕاسپارد لەڕێگەی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە، هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی کەرتی پیشەسازی بدەن.
بەشێکی دیکەی شایستە دارایییەکان بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت
بڕی ٩٧ ملیار و ٣٦٢ ملیۆن دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان کە بریتییە لە بەشێکی تری شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢.
پارەی گەنمی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ی جووتیاران دابەش دەکرێت
سەرەتای هەفتەی داهاتوو ١٠٠ ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی بەشداریی کۆبوونەوەیەکی کرد
تۆمارێکی زانیاری تایبەت بەو کەسانە درووستدەکرێت کە پێویستییان بە هاوکارییە
لە کۆبونەوەیەکدا شاندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوەکانی (ILO) و یونسێف و یەکێتیی ئەورووپا تۆماری ڕێکخراو جێبەجێدەکەن بۆ هاوکاریکردنی خەڵک.