هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە. کۆبوونەوەکە چەند بڕگەیەک لەخۆی دەگرێت و بڕگەی یەکەمی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بەرئەنجامی سـەردانی شـاندی حکـومەتی هەرێمـی کوردسـتان بە سـەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، ســـەرۆکی ئەنجومەنی وەزیـــ ...
دکتۆر ئومێد سەباح و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە کۆبوونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ، د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و لە لایەن سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دابان شەدەڵە، جێگری سەرۆکی فەرمانگەوە پێشوازی کرا ، لە کۆبوونەوەیەکدا کە سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی ...
ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی كوردستانەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین . ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن . ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودزگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵ ...
ئەنجومەنی وەزیران داوا دەکات جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 و ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت هەتا پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 پەسەند دەکرێت.
پلانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاریی کەش و هەوا و کاریگەرییە نەرێنییەکانی لە سەر هەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی دیسێمبەر(کانوونی یەکەم)، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجامی دوا سەردان و کۆبو ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ جێگری کونسولی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە زەھرە بیل، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەسەندنی گفتوگۆکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، ھەروەھا لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئاڵوگۆڕکران ،بەردەوا ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن لە ھەرێمی کوردستان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمجالی و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی مێژوویی نێوان ھەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرایەوە، بەردەوامی پەیوەندیەکان و ھەماھەنگی لە ھەموو بوارەکاندا بە جەختی لێکرایەوە. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی دیوانی ئەن ...