ڕۆژی سێشەممە ١٥ـی ئابی ٢٠٢٣، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە مەمەت مەولود یاکوت، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر کرد. لە دیدارێکدا باس لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا کرا. جوڵە بازرگانییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی تورکیا و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێم و پرۆسەی سیاسی عێراق و پەیو ...
ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە بنەماکانی دەستوور دەکاتەوە لە داڕشتنی یاسای نەوت وگاز بە شێوەیەکی هاوبەش لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت وگاز لە عێراق
ئەنجومەنی وەزیران (پەیڕەوی سندوقی چاودێریی و شیاندنی کەسانی کەمئەندان و خاوەن پێداویستی تایبەت و کورتەباڵایان)ی پەسەند کرد. ئەمڕۆ چوارشەممە 8/9 ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا خرایە ...
لە مەودوا هاووڵاتیان دەتوانن بە ئەلیکتڕۆنی سکاڵا تۆمار بکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کردنەوە و خستنەکاری سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتییانی ڕاگەیاند.د.ئومێد سەباح، ڕایگەیاند:"ئەو پڕۆژەیە بیرۆکەی ڕێزدار مەسرور بارزانیە و لەسەر ڕاسپاردەی جەنابیان پڕۆژەکە ئەنجامدراوە، ئەوەش هەنگاوێکی دیکەی بە ئەلیکترۆنی کردنی حکومەتە بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و زیاتر نزیک بوونەوەی هاووڵاتیی و دا ...
ئەنجومەنی وەزیران داوا لە هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەکات هاوهەڵوێست و یەکدەنگ بن لە سەر داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان
* هیچ پاساو و بیانوویەک نەماوە لەبەردەم حکومەتی فیدڕاڵ کە خەرجکردنی شایستەکانی هەرێم لەمە زیاتر دوابخات. *ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٨/٢ ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی UNDP لە عێراق دەکات
ڕۆژی دووشەممە ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٣، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ئۆکی لۆگسمان، سەرۆکی ڕێکخراوی UNDP و شاندی یاوەری کرد. وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی UNDO و شاندی یاوەری، پیرۆزباییشی لە سەرۆکی رێکخراوەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ خواست. لە دیدارەکەدا، هەنگاوەکان و هەوڵی ڕێکخراوی ناوبراو لە پڕۆژەکانی پەرەپێدان کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و ڕێ ...
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا دەکات
ڕۆژی دووشەممە، ٣١ـی تەمموزی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە زەهرا بێڵ، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا و ژەنەراڵ مایکل ڕاوێژکاری باڵای سەربازی ئەمەریکا لە هەولێر کرد. لە دیدارەکەدا، دوایین سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندی حکومەتی فیدراڵی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ئیتیحادی تاوتوێ کرد. لە تەوەرێکی د ...