Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی KNOC کۆریای باشور دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ى ئایاری ٢٠٢٣، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای KNOC کۆریای باشور کرد. لە دیدارەکەدا باس لە ڕۆل و کارو چاڵاكیەكانی كۆمپانیای ناوبراو کرا لە رابردوو و دوایین پێشھات و گۆرانکارییەکان و رێکەوتنی تازەی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق کرا، ھەروەھا ھەماھەنگی و بەردەوامبوونی پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی کۆ ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ شاندێکی کونسلخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر کۆدەبێتەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی کونسلخانەی ئەمەریکا لە ھەولێر کرد. لە دیدارەکەدا کە بەڕێز ئەحمەد عیماد، جێگری سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باس لە پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا و ھەماھەنگی بەردەوامیدانی پەیوەندیەکان بە گرنگ و بایەخەوە باسی ل ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ دامەزراوە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ١٥ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ھەریەکە لە ئەنجومەنی دادوەری و دەستەی دەستپاکی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و دیوانی چاودێری دارایی کۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکە تیشک خرایە سەر ھەماھەنگی زیاتر و پەیوەندی نێوان دامەزراوەکان بەمەبەستی کارئاسانی زیاتر. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرێوەچوونی کاروبارەکانی ئەو دامەزراوان ...

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی دارایی گشتیی لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات

*ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی ڕێکخستنەوەی دارایی گشتیی لە هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات * ئەنجومەنی وەزیران پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەستپێشخەری و پەیامەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ ئاشتەوایی نیشتمانیی دووپات کردەوە * دوا پێشهاتەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا   ئەمڕۆ یەکشەممە 5/14، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوو ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە ھەولێر دەکات

ڕۆژی سێشەممە ٩ـی ئایاری ٢٠٢٣ ، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە زەھرا بێڵ، جێگری کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە ھەولێر کرد. لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر بەردەوامی پەیوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بە سوپاسەوە باس لە ھاوکاریەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی ھەرێم کرا. ھەر لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی ھە ...

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بارزگانی ئەمریکا - کوردستان دەکات

ڕۆژی سێشەممە ٩ـی ئایاری ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا - کوردستان کرد لە دیدارەکەدا دەیڤد تەفوری، سەرۆکی ئەنجومەنەکە تیشکی خستە سەر ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ھەرێمی کوردستان و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ برەودان بە کاری وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان و لەبەرامبەر ئامادەیی حکومەتی ھەرێم بۆ کار و پڕۆژەکانیان دووپات ...