Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسایەکی کشتوکاڵی و ڕەشنووسی بڕیارێکی تایبەت بە یاسای چاکسازی پەسەند دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئۆکتۆبەر( تشرینی یەکەم)ی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای ( بەرکارکردن وهەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی فیدراڵی ژمارە ...

ئەنجومەنی وەزیران ڕێکخستنی دەستی کار لە کەرتی تایبەت و گرنگیدان بە دەستی کاری خۆماڵی تاووتوێ دەکات

سەرۆک وەزیران: پێویستە حکومەت هەموو ئاسانکارییەک و هەماهەنگییەک بکات بۆ یارمەتیدانی گەنجانی کوردستان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار. هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئەیلوول، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گ ...

ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکارییەکانی ساڵی نوێی خوێندن تاووتوێ دەکات

* ئامادەکاری پێویست دەکرێت بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان. هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئەیلوولی 2022، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران، باسی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی س ...

راگەیاندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەڕێز د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییەکانی سلێمانی و ھەڵەبجە، ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت دەستکاری (یاسای مافی بە دەستھێنانی زانیاری) بکات. ئێمە لێرەوە رای دەگەیێنین کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھیچ ویستێکی لەو چەشنەی نییە و ھیچ داوایەکی لەو جۆرەشی بۆ ...

ئەنجومەنی وەزیران کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە تاووتوێ دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 24 ی ئابی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە بابەتی گفتوگۆکانی تایبەت بە ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە ...

ئەنجومەنی وەزیران هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدرال تاووتوێ دەکات

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی ئابی 2022 ، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران ئەنجامی سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدرال و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دا ...