Skip to the content

ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەم تاووتوێ دەکات

سەرۆک وەزیران، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە. ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان پەسەند دەکات.   هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی تەمموزی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ...

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە

تۆپبارانکردنی ھاوینەھەواری پەرەخێ لە سنووری دەرکار لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە لایەن ھێزەکانی تورکیاوە، بە توندی شەرمەزار دەکەین، کە بە داخەوە بووە ھۆی شەھید و برینداربوونی ژمارەیەک ھاووڵاتی گەشتیار. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەھیدەكان دەكەین و ھیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین. لەماوەی رابردوودا، هەرێمی کوردستان چەندین جار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق، کراوەتە ئاما ...

بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجومەنی گشتی ڕاژە دامەزرێنرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە چوارچێوەی بەردەوامی لە جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ،لە پێناو پەرەپێدانی ژێرخانی حکومەت لەڕووی ڕێکخستنەوەی میلاکات و ریفۆرمی ئیداری و ڕێکخستنی پلە بەندی فەرمانبەران و پێداچونەوە بە ھەیکەلی وەزارەتەکان لە دام و دەزگاکانی حکومەت بە میکانیزمی زانستی و گونجاوتر ، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ـی تەمموزی ٢٠٢٢ بە فەرمانی ...

ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای نوێی کاری پەسەند کرد و ڕاپۆرتی دارایی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2022 تاووتوێ کرد

* ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک، دەستبەرداری ماف و شایستە دەستوورییەکانی نابێت و ملکەچی هیچ فشار و هەڕەشەیەکی حکومەتی فیدراڵی نابێت کە دەیەوێت مافەکانی خەڵکی کوردستان پێشێل بکات. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 6 ی تەمموزی 2022 ، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگر ...

ئەنجومەنی وەزیران وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد پارێزگاری لە دامەزراوە نیشتیمانییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن

سەرۆکی حکومەت : ئامانج لە هێرشەکانی سەر هەرێم، زیان گەیاندنە بە سەرچاوەی دارایی و ئابووریی و پەکخستنی پرۆسەی وەبەرهێنانە لە هەرێمی کوردستان. * ئەنجومەنی وەزیران داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات بەرپرسیارانە و پیشەییانە ڕەفتار بکەن و نەبنە سەکۆیەک بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ و تۆقاندن و پشێوی و توندوتیژی و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی. هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ...

پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەداخەوە ئەمڕۆ دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکانیش دەکەین کە لە چوارچێوەی کاری خۆیان و لە ماوەیەکی کەم، تاوانبارەکەیان دەستبەسەر و ڕادەستی یاسا کر ...