Skip to the content

هەواڵەکان

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان چاوی کەوت بە نوێنەرانی ژمارەیەک ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان

د. دیندار زێباری پێشوازی کرد لە نوێنەرانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یۆنامی)، سندووقی هاریکاریکردنی منداڵان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، و سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی دانیشتووان. 

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و کونسوڵی گشتی بەریتانیا باسی هەماهەنگی دوولایەنەیان کرد

دکتۆر دیندار زێباری پێشوازی لە دەیڤید هەنت کونسوڵی گشتی بەریتانیا کرد. گفتوگۆ لەسەر پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ کرا. 

حکومەتی هەرێم بە شاندێکی فەرمیی بەشداریی كۆبوونەوەكانی پەیماننامەی عەرەبی مافی مرۆڤ لە قاهیرە ده‌كات

د. دیندار زێباری :  حکومەتی هەرێم لەگەڵ ئەوەیە کە بە زووترین کات ڕێککەوتننامەی شەنگال جێبەجێ بکرێت و دامەزراوە ئەمنییە فەرمییەکان بگەڕێنەوە ناوچە ئازاداکراوەکان.

د.دیندار زێباری : له‌ ساڵانی ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم لە گفتوگۆکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و وڵاتانی عەرەبیدا به‌شدار بووه‌

حکومەتی هەرێم بەشداری کۆبوونەوەکانی گفتوگۆی ڕاپۆرتی دووەمی كۆماری عێراق تایبەت بە پەیماننامەی عەرەبی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە بارەگای كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە دەکات

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازیی لە بەرپرسی نووسینگەی کەنەدا کرد لە هەولێر

د. دیندار زێباری پێشوازی کرد لە دوڤاڵ، بەرپرسی نووسینگەی باڵیوزخانەی کەنەدا لە هەولێر. هاوکات، باس لە کاری هاوبەش و پتەوکردنی هەماهەنگی دوولایەنە کرا.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری ئەوقاف تاوتوێێ پلانی هەرێمییان کرد

ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتى  ٦/٢/٢٠٢٢ دکتۆر دیندار زێباری سەردانى وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد. مەبەست لەم سەردانە گفتوگۆ کردن بوو لەسەر پلانى هەرێمیى مافەکانى مرۆڤ ٢٠٢١-٢٠٢٥.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان پێشوازی لە بەرپرسی نوێی خاچی سووری نێودەوڵەتی کرد لە هەولێر

د.دیندار زێباری پێشوازی کرد لە ئانا هاڵفۆرد، بەرپرسی نوێی شاندی لاوەکی کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی، پلانی هەرێمیی مافی مرۆڤ تەوەری سەرەکی گفتوگۆکە بوو.

د. دیندار زێباری بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانانی پلانێکی نیشتمانی و هەرێمی تایبەت بە پرسی بێسەروشوێنبووان

د. دیندار زێباری بەشداری کرد لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دانانی پلانێکی نیشتمانی و هەرێمیی تایبەت بە پرسی بێسەروشوێنبووان  كه‌ بە ئامادەبوونی بریکاری وەزیری دادی عێراق و نوێنەرانی دامودەزگاکانی تر بەڕێوەچوو

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان:حکومەتی هەرێم پێشوازی لە هەر ڕەخنە و سەرنجێکی ڕۆژنامەنووسان دەکات ئەگەر بونیادنەر بێت

د. دیندار زێباری بەشداربوو لە ڕاگەیاندنی یەکەم ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان کە لەلایەن ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ساز کرابوو.