له كۆبوونهوهیهكدا باس له کاراکردنەوەی داتا بەیس و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تۆماری ٥٧ کرا و تیشک خرایە سەر دۆسیهی قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ناوچە کوردستانییەکان لە چوارچێوەی ماددەی ١٤٠ ـی دەستوور.
هەواڵەکان
قونسوڵی يابان سەردانی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کرد
ڕێککەوتی ٢٠٢١/٨/٤ (د.عبدالحکیم خسرو) سەرۆکی دەستە بەوەکالەت لەگەڵ ستافی دەستە پێشوازیان لە (ئارامیکی کاواھیرۆ) قونسوڵی یابان کرد و چەند تەوەرێک خرایە بەر باس.
شاندێکی دەستە بەمەبەستی ناساندنی دوو پەرتوک لە پەڕلەمانی کوردستان ئامادەبوون
ئەمڕۆ دووشەمە 2021/3/15 شاندێکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکارانی دەستە و سەرۆکی فەرمانگەکان، سەردانی پەڕلەمانی کوردستانیان کرد ، بەمەبەستی ناساندن و تاوتوێکردنی دوو پەرتوک.
سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ ئەندامێکی لێژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەویی جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان لە پەڕلەمانی عێراق کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی 2021/1/6 د. عبدالحكيم خسرو سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ستافێکی دەستەکە، پێشوازییان لە ناصر هەرکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق و ئەندامی لێژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جووتیارانی سنوری پارێزگای کەرکوک کرد.
دۆسێیەكی تایبەت بەپرسی مادەی ١٤٠ بۆ شاندی دانۆستانكاری هەرێم بۆ بەغدا ئامادە دەكرێت
ئەمڕۆ پێنج شەمە ٢٤ ی ئەیلوول (سێپتەمبەر)ی ٢٠٢٠ خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان وحكومەتی فیدراڵ وعەبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەوەكالەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكیان كرد لەگەڵ ستافی دەستە.