Skip to the content

هەواڵەکان

وەزارەتی کشتوکاڵ و بانکێکی ئیسلامی لەسەر بەخشینی قەرز بە جووتیاران ڕێکدەکەون

بەمەبەستی دەرفەتی قەرزی بانکی بۆ جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، بەسەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی و بەئامادەبوونی نوێنەرایەتیی بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا واژۆکرا. 

لە سلێمانی بێگەرد تاڵەبانی بەشداری لە یەکەمین کۆربەند و پێشانگای وەبەرهێنان و ئابوری دەکات

ئەمڕۆ شەممە ،2022/9/17 وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە سلێمانی بەشداریکرد لە یەکەمین کۆربەند و پێشانگای وەبەرهێنان و ئابوری ،بەبەشداری نوێنەرایەتی سەدان کۆمپانیا و کەسایەتی و وەبەرهێنەری بیانی و ناوخۆی

هەرێمی کوردستان لە بواری کشتوکاڵدا سوود لە سوید وەردەگرێت

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی سویدی کرد و چەندین پرس ئاڵوگۆڕ کران.

بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی پاوانی سلێمانی دەکرێت

تیمێکی هۆبەی پاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی کارەکانی ساڵانی رابردووی هۆبەکەی بەسەرکردەوە. 

٩ ملیار و ٢١٨ ملیۆن دینار بۆ بەنداوی خنس لە دهۆک تەرخان کرا

بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداوی خنس ٩ ملیار و ٢١٨ ملیۆن دینار تەرخان کرا.

مەراسیمی ساڵانەی خەڵاتی "ڕووناک شاڵی" لە سلێمانی بەڕێوەچوو

مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ساڵانەی رووناک شاڵی بۆ پێدانی رێز و پێزانین بەڕێوەچوو.

کار بۆ کاراکردنی هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت

ئەمڕۆ سێ شەمە ، 2022/9/13 بە سەرپەرشتی کریم سلێمان بریکاری وەزارەت و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵای پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی بەرەوپێش چوونی بیرۆکەی بەرەو پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان بەرێوەچوو

یەکەمین فیستیڤاڵى بەرهەمى خۆماڵی لە ئیدارەی ڕاپەڕین بەرێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە (2022/9/13) بە ئامادەبوونى بەڕێزان سەرپەرشتیارى ئیدارەى ڕاپەڕین و ژمارەیەکى زۆر لە لێپرسراوانى حکومى و حیزبى و جوتیاران، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، یەکەمین ڤیستیڤاڵى بەرهەمە خۆماڵییەکانی لە پارکى دەروازەى شارى ڕانیە کردەوە

بریکاری وەزارەت و شاندێکی باڵای حکوومەتی هوڵەندی پڕۆژەیەکی کشتوکاڵیان بەسەرکردەوە

بەسەرپەرشتیی بریکاری وەزارەت و بەئامادەبوونی راوێژکاران و بەرێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، پێشوازی لە ستافێکی کونسوڵخانەی گشتیی هۆلەندا و تیمێکی باڵای حکوومەتی هۆڵەندی لە ناحیەی قوشتەپەی دەشتی هەولێر کرا.

بێگەرد تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندازیارانی کشتوکاڵی کرد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئەندازیارانی کشتوکاڵی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.