Skip to the content

هەواڵەکان

شەش هەزار لیتر قڕکەر بێ بەرامبەر بەسەر جوتیاران دابەش دەکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ لەسەر بودجەی تایبەت بڕی شەش هەزار لیتر قڕکەری جۆری (ئی سی فیوشن)دابەش دەکات بەسەر جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

وەزیری کشتوکاڵ و تیمی فەرمانگەی میدیا و زانیاری کۆبوونەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا لە وەزارەتی  کشتوکاڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و تیمی فەرمانگەی میدیاو زانیاری گفتوگۆیان لەسەر هەماەهەنگی هەردوولا و لێدوان و پێدانی زانیاری دەربارەی کارو چاڵاکی و پڕۆژەکان و چەندین بابەت و پرسی گرنگی کشتوکاڵی کرد

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازیی لە بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی جایکای یابانی لە عێراق کرد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازیی کرد لە کەی تۆمایە بەڕێوەبەری ئۆفیسی ڕێکخراوی جایکای یابانی لە عێراق و ستافی یاوەری، بە بۆنەی تەواوبوونی ئەرکەکانی و ماڵئاواییکردن لە هەرێمی کوردستان و عێراق.

بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاریەکانی پزیشکانی فێتێرنەری دەكرێت

 بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیکرد لە کۆمەڵێک پزیشکانی فێتێرنەری لە سنووری پارێزگای سلێمانی،بۆ لەنزیکەوە گفتوگۆکردن و بەدواداچوون لە کێشە و گرفتەکانی بواری سامانی ئاژەڵی و فێتێرنەری لە سنووری پارێزگای سلێمانی .

وۆرکشۆپێک لەسەر ئاوی ژێرزەوی و هەموارکردنەوەی ڕێنمایی هەڵکەندنی بیر بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی د. كاروان صباح بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو و پسپۆران و مامۆستایانی جیۆلۆجی و کشتوکاڵ و چەند نوێنەرێکی جوتیاران، وۆرکشۆپێک لەسەر ئاوی ژێر زەوی بەڕێوە چوو

کۆنترۆڵکردنی بەفیڕۆدانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا

عبدالرحمن خانی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی کرد لە بەنداوی دوکان

لە شاری سلێمانی کارگەیەکی تۆوپاککەرەوە و چوار گەنجینە دروست دەکرێت

لە گردەبۆری شاری سلێمانی کارگەیەکی تۆوپاککەرەوەی گەنم بە توانای (10بۆ15تۆن) گەنم لە کاتژمێرێکدا و چوار گەنجینە لەسەر بودجەی گەشەپێدان، بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی دروست دەکرێت.

لیژنەی هاوبەشی ڕاوێژکاری هۆڵەندی و کوردستان تاوتوێی دوایین هەنگاوەکانی پلانی بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ دەکەن

 کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگ  بەڕێوەچوو لە نێوان لیژنەی ڕاوێژکاری حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ لەگەڵ ڕاوێژکارانی هۆڵەندی تایبەت بە بابەتی داڕشتنی  سیستەمێک بۆ بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکان. 

ھێڵە‌كانی گرادۆنی لە پارێزگای هەڵەبجە نوێ ده‌كرێنه‌وه‌

بە‌ مە‌بە‌ستی پاراستنی دارستانە‌كان لە‌ سووتان، بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی دارستان و پاوانی ھە‌ڵە‌بجە‌، ھە‌ڵمە‌تی ئاگربڕ و نوێكردنە‌وە‌ی ھێڵی گرادۆنیان دە‌ستیپێكردووە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی مە‌ترسییە‌كانی ئاگركە‌وتنە‌وە‌ لە‌نێو دارستانە‌كاندا.

هێڵەکانی ئاگربڕ لە دارستانەکانی سلێمانی نوێ ده‌كرێنه‌وه‌

بە مەبەستی پاراستنی دارستانەکان لە سووتان، بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی هەڵمەتی ئاگربڕى دەستپێکرد بۆ کەمکردنەوەى مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە لەنێو دارستانەکاندا.