Skip to the content

هەواڵەکان

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەک شەممە ، 2023/6/18 بێگەرد تاڵەبانی بەئامادەبوونی بریکار و بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەرێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەت  پێشوازیکرد لە(ئێرڤن هێکس) کۆنسوڵی گشتی وولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر.

هەنگاوەکانی پڕۆژەى ئاوێزانکردنی کشتوکاڵ و گەشتیارى (گه‌شتوکاڵ) دەست پێ دەکات

بەڕێوەچوونی دیدارێکی هاوبەشی نێوان بەشێک لە جووتیارانی خاوەن باخ و بیرۆکە و پڕۆژەکانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین.

وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ شاندێکی وەبەرهێنەرانی تورکیا کۆ بووەوە

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و ستافێکی وەزارەت، پێشوازییی لە شاندێکی وەبەرهێنەرانی بازرگانیی تورکی کرد.

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە جێگری کونسوڵی هۆڵەندا کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ، 2023/6/8 بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی ستافێکی پەیوەندیداری وەزارەت پێشوازیکرد لە جێگری کۆنسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان و ستافێکی یاوەری.

لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی تای خوێنبەربوون کۆبووەوه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۳/٦/۷ بەسەرپەرشتی بەڕێز رزگار حمەد خدر راوێژکاری وەزارەت،بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان بەدواداچوون لەوەزارەت و بەئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئەوقاف، لێژنەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کۆبۆوە.

هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ساغکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران دەدرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۳/٦/۷ تیمێکی تایبەتی نوسینگەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتیان کرد و کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بەسەرپەرشتی رزگار حمد خدر، راوێژکاری وەزارەت و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار لە وەزارەت.

سۆماڵ لەکەرتی کشتوکاڵدا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۲۳/٦/٦ بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت، پێشوازیکرد لە کونسوڵی وڵاتی سۆماڵ لە باڵیۆزخانەی بەغدا لە عێراق، کە بەمەبەستی وەبەرهێنان لە بواری کەرتی کشتوکاڵدا سەردانی وەزارەتیان کرد.

تاووتوێی کێشەی کەمئاوی و دانانی پلانی هاوسەنگ لە عێراق کرا

بێگەرد تاڵەبانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگی کرد، بە مەبەستی تاووتوێکردنی بارودۆخی کێشەی کەمئاوی لە عێراق و پلاندانان بۆ هاوسەنگی ئیدارەدانی ئاو.

خێزانێک لە هەولێر روەکی ئەلوڤێرا بەرهەمدەهێنن

ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۲۳/٥/۳۰، بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیکر لە بەڕێز هاوڕێ و خێزانەکەی، کە بەمەبەستی ناساندنی پرۆژەکەیان بەناوی پڕۆژەی (لاڤین) کەپڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی روەکی ئەلوڤێرایە سەردانی وەزارەتیان کرد.