ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۰۲۳/٦/۷ تیمێکی تایبەتی نوسینگەی بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، سەردانی وەزارەتیان کرد و کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا بەسەرپەرشتی رزگار حمد خدر، راوێژکاری وەزارەت و بەئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار لە وەزارەت.
هەواڵەکان
سۆماڵ لەکەرتی کشتوکاڵدا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۲۳/٦/٦ بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت، پێشوازیکرد لە کونسوڵی وڵاتی سۆماڵ لە باڵیۆزخانەی بەغدا لە عێراق، کە بەمەبەستی وەبەرهێنان لە بواری کەرتی کشتوکاڵدا سەردانی وەزارەتیان کرد.
تاووتوێی کێشەی کەمئاوی و دانانی پلانی هاوسەنگ لە عێراق کرا
بێگەرد تاڵەبانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگی کرد، بە مەبەستی تاووتوێکردنی بارودۆخی کێشەی کەمئاوی لە عێراق و پلاندانان بۆ هاوسەنگی ئیدارەدانی ئاو.
خێزانێک لە هەولێر روەکی ئەلوڤێرا بەرهەمدەهێنن
ئەمڕۆ سێ شەممە ۲۰۲۳/٥/۳۰، بێگەرد تاڵەبانی پێشوازیکر لە بەڕێز هاوڕێ و خێزانەکەی، کە بەمەبەستی ناساندنی پرۆژەکەیان بەناوی پڕۆژەی (لاڤین) کەپڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی روەکی ئەلوڤێرایە سەردانی وەزارەتیان کرد.
حکومەتی هەرێم ڕێگەى جۆراوجۆر بۆ بەرەنگاریی نەخۆشی تاى خوێنەبەربوون دەگرێتە بەر
ڕۆژى دووشەممە، لیژنەی باڵای تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون کۆبوونەوەی خۆی بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە گرنگەکانی خۆپارێزی کرد.
وەزارەتی کشتوکاڵ چەند بڕیارێکی گرنگ پەسند دەکات
ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەنجومەنی وەزارەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق چوار بەنداوی ستراتیژیی نوێ دروست دەکەن
بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازیی لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و ستافێکی یاوەری کرد.
پێنج هەزار شەتڵ و نەمام لە شاری هەولێر دەچێنرێن
پڕۆژەکە هەولێرى پایتەخت زیاتر سەوز دەکات.
ئامێری کشتوکاڵیی تازە بۆ جووتیارانی سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان دابین دەکرێت
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیی لەستافی جێبەجێکاری کۆمپانیای هاروون گرووپ کرد.