Skip to the content

هەواڵەکان

وۆرکشۆپێک بۆ چۆنیەتی سیستەمی دڵۆپاندن لە کێڵگەکان بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپێک بۆ (٣١)جووتیاری  کشتوکاڵی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگەی هەولێر ڕێکخرا ،بە ناونیشانی (کاری ئاو و پاراستنی لەڕێگەی تەکنیکە داهێنەرەکانی ئاودێری دڵۆپاندن)

کۆمپانیایەکی ئیماراتی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان دەکات

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازیکرد، لە کۆمپانیایەکی بە ئەزموونی نێودەوڵەتی ئیماراتی ، کە بۆ مەبەستی وەبەرهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و خۆراکی و ئەنجامدانی  سەرمایەگوزاری سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

لە شاری بەغدا بێگەرد تاڵەبانی بەشداریی لە کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتیمانیی باڵای ئاو کرد

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،وەکو ئەندامی لیژنەی باڵا بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری بەغدا بەشداریی کرد لە کۆبوونەوەی لیژنەی نیشتیمانیی باڵای ئاو 

هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوە دەربارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بەڕێوەچوو

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هەڵمەتێکی هۆشیارکردنەوەی دەربارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ڕێگەی نامیلکەی تایبەت بەم نەخۆشییە ئەنجام دا

ڕەشنووسی هەمواری ڕێنمایی بیر، ئامادە کرا

دوای ئەوەی لەگەڵ جووتیاران، وەبەرهێنەران، پسپۆڕانی جیۆلۆجی و کشتوکاڵی، ڕا و بۆچوونەکان لەبارەی هەموارکردنەوەی ڕێنمایی بیر، گفتوگۆ کرابوو، دوا ڕەشنووسیی هەمواری ڕێنماییەکە ئامادە کرا

ھە‌ڵمە‌تی قە‌ڵاچۆكردنی مێرووی سن لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

ھە‌ڵمە‌تێكی فراوانی قە‌ڵاچۆكردنی مێرووی سن لە‌ پارێزگای ھە‌ڵە‌بجە‌ دە‌ستی پێكرد و بۆ ئەو مە‌بە‌ستە‌ دە‌ست کراوە بە‌ دابە‌شكردنی قڕكە‌ر بەسەر جوتیارانی ناوچەکە

٥٠٠ كیلۆ بامیە‌ی خراپ دەستی بەسەرداگیرا

لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە-شوشمێ دە‌ستگیرا بە‌سە‌ر بڕی ٥٠٠ كیلۆ بامییە‌ی خراپ بوو كە‌ شیاونە‌بوو بۆ خواردن

نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ بەشداریی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری عێراق کرد

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی ئابووری وەزاری لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، نەهێشتنی ڕۆتین و بەربەستەکانی بەردەم جووڵە و ساغکردنەوە و گواستنەوەی بەرهەمەکانی ناوخۆی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه‌ كرا

زیاتر لە دوو تۆن كە‌لە‌رمی خراپ دە‌ستی بە‌سە‌رداگیرا

لە مە‌رزی تە‌وێڵە‌ ـ شۆشمێ دەست بەسەر  دوو تۆن و ٢٥٠كیلۆگرام، كە‌لە‌رمی خراپ بوو کە لە وڵاتی ئێران هاوردەکرابوو.

لە‌ ھە‌ڵە‌بجە‌ ڕووپێوكردنی مێرووی سن دە‌ستی پێكرد

بە‌ مە‌بە‌ستی پاراستنی كێڵگە‌ی گە‌نمی جوتیاران، بە‌شی پاراستنی ڕووە‌ك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌ بۆ جاری سێیەم  ھە‌ڵمە‌تی ڕووپێوكردنی مێرووی (سن )ی دە‌ستپێكرد بۆ پاراستنی ئە‌و زە‌ویانە‌ی چێنراون بە‌ دانە‌وێڵە‌ی گە‌نم