Skip to the content

هەواڵەکان

دۆخی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا


بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان،
بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەری هەرسێ بەنداوی( دوکان ، دەربەندیخان ، دهۆک ) ئەنجام درا

کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان وەزارەت و ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێشەممه‌ بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی بریکار و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی و تیمی نووسینگەی وەزارەت ، لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا 

دۆخی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ كرا

بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئاو لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەرێم و  وەفدی باڵای وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بەڕێوەچوو

پڕۆژەی پەلەوەری سیروان لە هەڵەبجە، ۲۰۰ هەلی کار دەڕەخسێنێت

بێگەرد تاڵەبانی بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە، پڕۆژەی (پەلەوەری سیروان)ی بەسەرکردەوە، کە لەلایەن کۆمپانیای ئاڤیکەڵچەر سەرپەرشتی دەکرێت

کۆمپانیای پێپسی پشتگیری لە بەرەو پێشبردنی سێکتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان دەکات

پەرەپێدانی زیاتری سێکتەری کشتوکاڵ و ئاشناکردنی جوتیاران بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی کشتوکاڵکردن و وەرگرتنەوەی بەروبوومی جوتیاران و پارێزگاری لە ئاسایشی خۆراک و خواردنەوەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا

بۆ یەکەم جار لقێکی سەنتەری توێژینەوەی جیهانیی WHC بۆ پەرەپێدانی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە

 کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی گرنگ لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و دەستەی بەڕێوەبردنی سەنتەری توێژینەوەی جیهانی کشتوکاڵی هۆڵەندی ئه‌نجام درا

ئاگاداریەک بۆ دەرچوانى بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری

لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و بە مەبەستی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاری کەسی لەدەرچووانی دانەمەزراو لە بەشەکانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، لیژنەی باڵای وەزاری دەست بەکار دەبێت

بریکاری وەزارەت، پێشوازی لە شاندێکی کونسوڵخانه‌ی وڵاتی ئێران كرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی حوزه‌یرانی  ٢٠٢٢، کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە شاندێکی کونسوڵخانەی وڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێکخەرانی دوا پێشانگای شاری شیرازی ئێران

بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی کارمەندانی ڤێتێرنەری کۆبۆوە

بە مەبەستی هەماهەنگی و لە نزیکەوە گفتوگۆکردن له‌بارەی داواکاری پێشنیارەکانی ڕێکخراوەکە، بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری پێشوازی کرد لە دەستەی سەرۆکایەتی ڕێکخراوی کارمەندانی ڤێتێرنەری.

بێگەرد تاڵەبانی لەگه‌ڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری توێژینەوەی هۆڵەندی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبۆوه‌

بڕیار وایە لەگەڵ وڵاتی ھۆڵەندا بە هەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کەرتی تایبەت ، سەنتەری توێژینەوەی WHC وەک گەورەترین سەنتەری توێژینەوەی زانستی لە سەرەتای مانگی ئه‌یلوول بکرێتەوە.