لە پێناو پاراستنی دانەوێڵە و بەروبوومی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بڕی پێدانی کارەبا بە جوتیاران زیاد دەکرێت
پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان

یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و ڕێکخراوی جایکای یابانی واژۆکرا
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی ستافێکی پەیوەندیداری وەزارەت یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی گرنگی واژۆکرد لەگەڵ ڕێکخراوی جایکای یابانی .

چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لێکتێگەیشتننامەی دروستکردنی چوار بەنداوی گرنگ و ستراتیژی واژۆ کرد

عەلوەی هاوچەرخی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی کرایەوە
بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت مەراسیمی کردنەوەی عەلوەی هاوچەرخی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو

بڕی( 4,201,000,000) دینار تەرخانکرا بۆ پاراستنی ڕووەک و بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکانی وەرزی چاندنی گەنم
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیدا لەسەر خەرجکردنی بڕی4,201,000,000 چوار ملیار و دووسەد و یەک ملیۆن دینار. وەک هەنگاوێکی گرنگی خزمەتکردنی جوتیاران و پاڵپشتی لە بەروبوومی ناوخۆیی

بڕی 15 دۆلار بۆ هەر تۆنێک ئالیک بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان دادەشکێنرێت
لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ خاوەن کارگەکانی ئالیک و کێلگە پەلەوەرییەکان بەڕێوەچوو

دوایین هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان تاوتوێ کرا
بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و تیمی وەزارەت و لیژنەی کاروباری یاسایی پەرلەمان و تیمی یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم و سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجام درا

ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵیی، بۆ جوتیاران دابین دهكرێت
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگیی کەرتی تایبەت ،هەڵدەستێ بە دابینکردنی (ئامێر و کەلوپەلە پێشکەوتووەکانی کشتوکاڵی) بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەکییەک

زیاتر لە یەک ملیارو 250 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی 11 بەنداو تەرخان کرا
بڕی 1,250,250,000 یەک ملیار و دوو سەد و پەنجا ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار دینار تەرخان کرا بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی ( 11) بەنداو لە هەرێمی کوردستان

بڕی 183,000,000 سەد و هەشتا و سێ ملیۆن دینار تەرخان کرا بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ئاودێری گوندی دووەر
لەسەر داواکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پڕۆژەکانی ئاودێری، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخانکردنی گوژمەی (183,000,000)