Skip to the content

کار و چالاکییەکان

بێگەرد تاڵەبانی، لەگەڵ کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان کۆدەبێتەوە

ڕۆژی دووشەمە 2021/9/6 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی راوێژکار و  ب.گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە وەکالەت،  لەگەڵ کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کۆبۆوە

وڵاتی بەلجیکا، پاڵپشتیی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکات

ڕۆژی دووشەممە 2021/9/6 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازی کرد لە شاندێکی باڵای ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەنتوێرب ،هەرێمی فلاندەرز /بەلجیکا و نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر .

سەردانە مەیدانییەکانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێم ، لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و شاندی هۆڵەندی تاوتوێ دەکرێت

ڕۆژی پێنج شەممە 2021/9/2 بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ جێگری کۆنسوڵی گشتی هۆڵەندا و گرووپی هاوبەشی ڕاوێژکاری لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هۆڵەندا.

کارگەیەک لە ئاکرێ بەرهەمە کشتوکاڵیە خۆماڵیەکان هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوە دەکات

کارگەی ئاریاس یەکێکە لەو کارگانەی کە لە ڕێگای پاکێجین، چەندین بەرهەمی کشتوکاڵی خۆماڵی دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگای ئەم دامەزراوەیەوە بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی جوتیاران بەبراند دەکرێت و ناساندنیان بۆ دەکرێت لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی جیهان 

سیمینارێک دەربارەی گرنگی هەبوونی یاسای ئاو لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

بە ئامادەبونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەت، سیمینارێک دەربارەی گرنگی هەبوونی یاسای ئاو لە هەرێمی کوردستان، لەلایەن شوان جاف شارەزا لە بواری ئاو و ژینگە بەڕێوەچوو.

بەشێکی زۆری دەسەڵاتە هونەری و کارگێڕییەکان، دابەزێنرا بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان

 وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو،  بەشێکی زۆری دەسەڵاتە هونەری وکارگێڕییەکانی دابەزاند بۆ  بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

کێشەی گرانبوونی نرخی نان و ئارد تاوتوێ کرا

بڕیاردرا لە داهاتوودا بابەتە گرنگ و پەیوەندیدارەکان پێکەوە لە ئەنجوومەنی وەزیران باس بکرێت و گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت بۆ چارەسەری خێرا بۆ گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و بەرزبوونەوەی نرخی نان لە هەرێمی کوردستان 

بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزار کرد

 وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو و دەستەی گەشت و گوزار، کاری هاوبەش و هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان زیاتر ده‌كه‌ن

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابەزاندنی نرخی پەینی کیمیاوی

وەزارەتی کشتوکاڵ پێشنیاری کردووه‌ بە تەرخانکردنی بودجەیەک لە ڕێگەی (اعاناتی زراعی )بۆ دابینکردن و دابەشکردنی پەین و هه‌روه‌ها  داوای كردووه‌ کۆمپانیاکان لە (رسومات و باجی گومرگی ) تایبەت بە هاوردەکردنی پەین ببه‌خشرێن

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، هەموارکردنەوەی چەندین یاسا و ڕێنمایی کشتوکاڵی تاوتوێ ده‌كات

ڕۆژی سێ شەمە 2021/8/17 بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی راوێژکاری وەزارەت، کۆبوونەوەی ژمارە (5) ی ئەنجوومەنی راوێژکاری ئەنجام درا.