Skip to the content

هەواڵەکان

تاقیکردنەوەی بەرایی یەکسانیکردنی بڕوانامەی زانستی بەڕێوەچوو

لە ھۆڵی پەیمانگەی کوردستان تاقیکردنەوەی بەرایی یەکسانیکردنی بڕوانامەی زانستی بە بڕوانامەی پۆلی  دوازدەیەمی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی بەڕێوە چوو،

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە نوێنەری بریکاری مەرجەعی باڵای شێخ علی سیستانی کرد

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە نوێنەری بریکاری مەرجەعی باڵای شێخ علی سیستانی کرد و لە دیدارێکدا ستایشی ڕۆڵی کارای وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرا لەبەرامبەر کاری بەردەوام و پڕۆژەکانی بۆ پاراستنی گیانی پێکەوەیی نێوان پێکھاتەکان

سیمپۆزیۆمی یەکێتی زانایان و زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی 
سیمپۆزیۆمی یەکێتی زانایان و زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین لەژێر ناوی فەتوا و لێکەوتەکانی بەڕێوەچوو

خولی پەرەپێدانی ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی کرایەوە

خولی پەرەپێدانی ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی کرایەوە و باس له‌ گرنگی بوارەکە لەمامەڵەی ڕۆژانەدا كرا ،و شێوازە مۆدێرنەکان خرانه‌ڕوو لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لە بۆنەفەرمی و نافەرمیەکان  و بنەماکانی گفتوگۆی تەندروست و پڕ لەڕێزگرتن 

بەردی بناغەی کەنیسە و بارەگای سەرەکی پاتریارکی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری دانرا

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک وەزیرانی کوردستان 
بەردی بناغەی کەنیسە و بارەگای سەرەکی پاتریارکی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری  دانرا

تاقیکردنەوەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەستی پێکرد

تاقیکردنەوەکانی مامۆستایانی ئایینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوە چوو و ھەڵسەنگاندن بۆ  ئەوانه‌ دەکرێت کە وەک خۆبەخش لە سنووری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی (بەشێوەی خۆبەخشانە)وەک مامۆستای ئایینی ئەرکەکانیان جێ بەجێ دەکەن

بەشێک لە شوێنە ئایینییەکان نۆژەن کراونەتەوە

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە شاندێکی بانکی عێراقی تایبەت  دەکات و ڕایگەیاند لە بەرنامەی کاری حکومەتی کوردستاندایە کە شوێنەوارە ئاینیەکان نۆژەن بکاتەوە 

بریکاری وەزارەت بەشداری کۆنفراسی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات

بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی :  ھەرێمی کوردستان نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی لە نێوان پێکھاتە جیاجیاکانی ھەیە و لێکۆڵینەوەش لەم بابەتە گرنگە ھاوکار دەبێت بۆ دەست خستنەسەر گرفتەکان بۆ بەدیھێنانی کۆمەڵگه‌یەکی سەقامگیر