Skip to the content

کار و چالاکییەکان

خولی پەرەپێدانی تواناکان بۆ مامۆستایانی ئایینی کرایەوە

پرۆژەی بەرەوپێش بردنی تواناکانی مامۆستایان بۆ ھەموو پارێزگاکانی ھەرێم دەکرێتەوە بە پشتیوانیی پسپۆرانی بوارەکە زیاتر لە (٣٠٠٠) ھەزار مامۆستای  ئایینی بەشداری تێدا دەکەن
 

پەرستگەی لالش نۆژەن دەکرێتەوە

بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی مەراسیمی نۆژەنکردنەوەی پەرستگەی لالش بەڕێوە چوو

نوێنەری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشداری چاڵاکی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکات

بە نوێنەرایەتی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕۆڵی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەرەنگار بوونەوە و ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستان تاوتوێ كرا

بارەگای کۆمەڵگەی گشتی ڕەبەنەکانی ئەنتۆنی ھورمزدی کەلدانی کرایەوە

بارەگای کۆمەڵگەی گشتی ڕەبەنەکانی ئەنتۆنی ھورمزدی کەلدانی کرایەوە کە پێکھاتووە لە دێر و کەنیسە و بنکەی ڕۆشنبیری بۆ پاراستنی دەستنووسەکان و ھۆڵی میوانداری و چەندین بەشی جیاوازی تر

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازیی لە شێخ محمد شێخ سالار حەفید دەکات

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازیی لە شێخ محمد شێخ سالار حەفید دەکات و ڕایگه‌یاند  ئەوپەڕی شانازیە بتوانین لە خزمەتی بەرەوپێش چوونی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گه‌ورەی سلێمانیدا بین

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆی كرد

وه‌زیری ئه‌وقاف سه‌ردانی زاخۆی كرد و تاوتوێی ڕەوشی ئایینی و پێکەوەژیانیان لە دەڤەرەکەدا کرد  و بڕیار درا  ژمارەیەک پێداویستییان بۆ دابین بكرێت

بە سەرپەرشتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە زانکۆی ئەمەریکی، کۆنفرانسی ئازادی ئایینی و جیاکاری وتاری ڕقەبەری بەڕێوە چوو

وه‌زیری ئه‌وقاف : حکومەتی هه‌رێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان ڕۆڵی کارای ھەیە لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ئایین و پێکھاتەکان، لەسەر ئەم بنەمایە کوردستان جوانترین نموونەی پێشکەشی جیھان کردووە

وەزارەتی ئەوقاف و زانکۆی نۆلج دیدارێکی ھاوبەش ڕێک دەخەن

وەزارەتی ئەوقاف و زانکۆی نۆلج
 دیدارێکی ھاوبەشیان تایبەت بە شیکردنەوە بۆ دیاردەی توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان ڕێکخست و وابەستەیان کرد بە کەلتووری ھاوردەکراو

پێش چوونیان بۆ وڵاتی میسر، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ قوتابیانی ئەزھەر کۆبووەوە

گرنگە قوتابیانی خۆشەویستیمان لەپاڵ خوێندنی زانستی شەرعی و پەروەدە دا، رۆڵ ببینن لە ناساندنی کولتووری جوانی کوردستان

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی "سێ مزگەوتی نوێ" لە دەڤەری گەرمیان دەکاتەوە

لە سێ رێوڕەسمی جیاوازدا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سێ مزگەوتی نوێی لە دەڤەری گەرمیان کردەوە