Skip to the content

کار و چالاکییەکان

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە نوێنەری بریکاری مەرجەعی باڵای شێخ علی سیستانی کرد

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە نوێنەری بریکاری مەرجەعی باڵای شێخ علی سیستانی کرد و لە دیدارێکدا ستایشی ڕۆڵی کارای وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرا لەبەرامبەر کاری بەردەوام و پڕۆژەکانی بۆ پاراستنی گیانی پێکەوەیی نێوان پێکھاتەکان

سیمپۆزیۆمی یەکێتی زانایان و زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی 
سیمپۆزیۆمی یەکێتی زانایان و زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین لەژێر ناوی فەتوا و لێکەوتەکانی بەڕێوەچوو

خولی پەرەپێدانی ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی کرایەوە

خولی پەرەپێدانی ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی کرایەوە و باس له‌ گرنگی بوارەکە لەمامەڵەی ڕۆژانەدا كرا ،و شێوازە مۆدێرنەکان خرانه‌ڕوو لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لە بۆنەفەرمی و نافەرمیەکان  و بنەماکانی گفتوگۆی تەندروست و پڕ لەڕێزگرتن 

بەردی بناغەی کەنیسە و بارەگای سەرەکی پاتریارکی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری دانرا

بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک وەزیرانی کوردستان 
بەردی بناغەی کەنیسە و بارەگای سەرەکی پاتریارکی ڕۆژھەڵاتی ئاشووری  دانرا

تاقیکردنەوەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەستی پێکرد

تاقیکردنەوەکانی مامۆستایانی ئایینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوە چوو و ھەڵسەنگاندن بۆ  ئەوانه‌ دەکرێت کە وەک خۆبەخش لە سنووری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی (بەشێوەی خۆبەخشانە)وەک مامۆستای ئایینی ئەرکەکانیان جێ بەجێ دەکەن

بەشێک لە شوێنە ئایینییەکان نۆژەن کراونەتەوە

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە شاندێکی بانکی عێراقی تایبەت  دەکات و ڕایگەیاند لە بەرنامەی کاری حکومەتی کوردستاندایە کە شوێنەوارە ئاینیەکان نۆژەن بکاتەوە 

بریکاری وەزارەت بەشداری کۆنفراسی ئاشتی کۆمەڵایەتی دەکات

بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی :  ھەرێمی کوردستان نموونەیەکی جوانی پێکەوەژیانی لە نێوان پێکھاتە جیاجیاکانی ھەیە و لێکۆڵینەوەش لەم بابەتە گرنگە ھاوکار دەبێت بۆ دەست خستنەسەر گرفتەکان بۆ بەدیھێنانی کۆمەڵگه‌یەکی سەقامگیر

دیداری بۆردی وتاری ئایینی بەڕێوە چوو

د. پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی: خزمەتکاری ئایینی پیرۆزی ئیسلام و وتار و مامۆستایانی  ئایینی دەبین

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان كرد

د. دیندار زێباری  سوپاسی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد لەبەرامبەر ھەماھەنگی بەردەوام و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕێکخەری ڕاسپاردەکانی حکومەتی کوردستان بە تایبەتی لە پاراستنی پێکەوەژیانی ئایینی و مافەکانی مرۆڤ