Skip to the content

کار و چالاکییەکان

له‌گه‌ڵ دیوانی وەقفە ئایینییەکانی به‌غدا باسی پێکەوەژیانى ئایینى لە هەرێمى کوردستان کرا

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێکەوتى ٤/٥/٢٠٢١ى زایینى، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ هەرسێ دیوانی وەقفی سونی و شیعی و مەسیحی و هەروەها دەستەی حەج و عومرە کۆ بوونەوە.

تاقیکردنەوەی "چەسپاندنی شیاوبوون" بۆ بوون بە پێش نوێژ و وتارخوێن لە هەولێر بەرێوەچوو

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١١ لە پەیمانگای کوردستانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بەشداری ٤٠ فێرخواز لەسەر ئاستی پارێزگاکانی ھەرێم تاقیکردنەوەکانی (چەسپاندنی شیاوبوون) بۆ پێش بوون بە پێش نوێژ و وتارخوێنان بەڕێوەچوو.

بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی کەسایەتی و مامۆستای ئایینی د.عبداللطيف احمد دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٤/٨ زێندین مەولوود، بریکاری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە پارێزگای سلێمانی سەردانی کەسایەتی دیاری ئایینی د.عبداللطيف احمد ی كرد.

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە کونسۆڵی ئیماڕات لە ھەولێر كرد

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢١/٤/٦ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئیبڕاھیم ئەلزاھری، کونسۆڵی ئیماڕاتی عەرەبی لە ھەولێر کرد.

بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی دەکات

بریکاری وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری د.دیار جەباری، بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی بە وەکالەت و عەباس زێباری، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە بە وەکالەت و شێخ ئیبراھیم بەرزنجی، بەڕێوەبەری ئیرشادی ئایینی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی کرد.

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان لە میسڕ لەگەڵ سکرتێری کۆمەڵەی مەقدیس و ژمارەیەک لە کریستیانەکان كۆبووەوە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/٣/١٧ د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە درێژەی سەردانەكەی بۆ وڵاتی میسڕ چاوی كەوت بە ئەنبا دانیال ئەسقەف، سکرتێری کۆمەڵەی مەقدیس و ژمارەیەک لە بەرپرسان و کریستیانەکانی قاهیرەی پایتەخت.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانستی وەزارەت بەڕێوەچوو

بەئامادەبوونی زیندین مولود بریکاری وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی ، پ .ی.د دیارجباری بەڕێوەبەری گشتی کارگێری و دارایی و بەوەکالەت ھەروەھا بەشداری ئەندامانی ئەنجومەن کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانستی ئەوقاف بەڕێوە چوو

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی دیدارێکی لەگەڵ وەزیری ئەوقافی کۆماری مسر ئەنجامدا

ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/15 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی لەپەراوێزی کۆنگرەی دیالۆگی ئاینەکان، لەکۆماری میسڕ، چاوی کەوت بە د.محمد موختار وەزیری ئەوقافی میسڕ.

مسر-قاھیرەی پایتەخت وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی بەشداری کۆنگرەی نێودەوڵەتی دیالۆگی ئایینەکان دەکات

ئەمڕۆ شەممە 2021/3/13 لەسەر بانگھێشتی فەرمی وەزارەتی ئەوقافی مسر، د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشداری کۆنگرەی سی و یەکەمینی نێودەوڵەتی دیالۆکی ئایینەکان دەکات.

وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی لە قونسوڵی مسر دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/3/9 د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە محمد وجە حجازی کونسوڵی مسر لەھەرێمی کوردستان.